سەرۆک بارزانى: ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە هەنگاوێکى باشە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لەگەڵ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە، جەخت لەوە دەکەنەوە، عێراق پێویستى بە دەستپێشخەرى و هەنگاوێکى نوێیە بە ئاراستەى کردنى دۆخى سیاسیى عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11/ئاب/2022) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە كرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت،"هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد و، جەخت لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوانیان كرایەوە بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی."

هەر سەبارەت بە قەیرانى سیاسیى عێراق، "هەردوولا ئەوەیان دووپات كردەوە كە هەر دەستپێشخەری و هەنگاوێكی نوێ پێویستە بە ئاراستەی باشتركردنی دۆخی سیاسیی عێراق و كۆتایهاتنی قەیرانی سیاسی بێت."

باس لەوەشکراوە، "لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێكی باشە بە مەرجێك كە هەموو لایەك پابەندی ئەنجامەكانی بن."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین