وەزيرى بەرگریى توركيا: كورد و تورك بران
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (نۆى/ئاب/2022) ماڵپەڕى (نادۆڵ) بڵاويكردەوە خلوسى ئاكار وەزيرى بەرگریى توركيا لە پەراوێزى كۆنگرەى (13)ى باڵيۆزى توركيا لە ئەنقەرە رايگەياند، "ئامانجى هێزەكانمان لە دابينكردنى ئارامييە بۆ سنوورەكانى وڵاتەكەمان و پاراستنى هاووڵاتيانە لە دەستدرێژييەكان."
سەبارەت بە هێرشەكانيش بۆ سەر ناوچە كوردييەكان ئاكار باسى لەوە كرد، ئامانجى ئێمە دژايەتى كردنى پەكەكە و يەپەگەيە، كوردەكان براى ئێمەن.
وەزيرى بەرگریى توركيا رەخنەى لە هاوكارييەكانى وڵاتانى رۆژئاوا بۆ هێزە كوردييەكانى رۆژئاواى كوردستان گرت، ئاماژەى بەوەش كرد لە باكوورى سووریا، سوپاى توركيا تاكە هێزە رووبەڕوو لەگەڵ رێكخراوى تيرۆرستى داعش جەنگابێت، لەو جەنگەکەدا بەرانبەر داعش لە سووريا چوار هەزار و (500) چەكدارى ئەو رێكخراوەمان كوشتووە.
پارتى كرێكارانى كوردستان لە ساڵى (1984) دەستى بەچالاكى دژ بە توركيا كردووە، لەو كاتەوە لەگەڵ توركيا بەردەوامن لە شەڕ، توركيا چەندين جار ئۆپراسيۆنى سەربازى دژ بەو پارتە بۆ ناوخاكى سووريا و عێراق ئەنجام داوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment