دەريا يانك: ساڵى داهاتوو هيچ هاووڵاتییەکى سوورييه‌ك له‌ توركيا نامێنێت                تورکیە

نوچەنێت:

دەريا يانك، وه‌زيرى خێزان و خزمه‌تگوزارى ‌كۆمه‌ڵايه‌تيى توركيا سەبارەت داهاتووى ئاواره‌كانى سووريا لە وڵاتەكەى رايگەياند، "ئێمه‌ تاوه‌كو ئێستا رێگيربين له‌ دروستبوونى ده‌وڵه‌تێك لە باكوورى سووريا له‌ سنورى توركيا، ده‌بێت ئێمه‌ به‌رگه‌ى ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستا بگرين، بۆ ئەوەى ده‌رفه‌تێك بدۆزينه‌وه‌ هه‌نگاو به‌هه‌نگا ئاوارەكانى سورييه‌كان بنێرينەوە، تاوەکو لە ساڵى داهاتوو هيچ ئاوارەيەكى سووريا لە وڵاتەكەمان نەمێنێت."

ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ (حه‌وتى/ئاب/2022) ماڵپه‌ڕى (جمهوريه‌ت)ى توركى بڵاويكرده‌وه‌، دەريا يانك رايگەياند، "پشتيوان بەخوا له‌سووريا ناوچەى ئارام دروستده‌كه‌ين له‌ دواى ئه‌وه‌ سوورييه‌كان به‌خۆيان ده‌يانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه‌، ئێمه‌ش ده‌يانگه‌رێنينه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا شوێنێك نييە بۆ ئەوەى رەوانەيان بكەينەوە، چونكە بابه‌ته‌كه‌ ته‌نيا پاراستنى گيانى سوورييه‌كان نييە، ئێمه‌ ده‌بێت سنوورى دراوسێمان بپارێزين، لە توركيا (5) ملیۆن سوورى هەيە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "ناتوانين ئاواره‌كانى سووريا رەوانە بكەينەوە تاوه‌كو باكوورى سووريا له‌م رێكخراوانه‌ پاك نه‌كه‌ينه‌وه‌، کوژرانى ئه‌م هه‌موو سه‌ربازانه‌مان به‌خۆرايى نييه‌، هيچ كه‌س نكۆڵى لە ئه‌وه‌ ناكات ئاوارەكانى  سووريا له‌رووى دارايى و كۆمه‌ڵاييه‌تيەوە فشاريان لەسەرمان دروستكردووە." 

لەدواى ساڵى (2011) نزيكەى پێنج مليۆن ئاوارەى سووريا روويان لە توركيا كرد، تا ئێستا توركيا هەوڵدەدات چەند شوێنێكيان بۆ لە ناوچەكانى رۆژئاواى كوردستان دروست بكات و لەو شوێنانە نيشتەجێيان بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین