عێراق باى لە يەك مليار دۆلار بەردى گرانبەهاى لە توركيا هاوردە كردووە. تورکیە

نوچەنێت:

لە ساڵى رابردوو عێراق بايى زياتر لە يەك مليار دۆلار بەرد و كانزاى گرانبەهاى لە توركيا هاوردە كردووە، پسپۆڕێكى ئابووريش دەڵێت، "كاڵاكانى توركيا لەڕووى كوالێت و نرخەوە گونجاون."

ئەمڕۆ يەكشەممە (حەوتى/ئاب/2022) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاويكردەوە بەگوێرەى ماڵپەڕى (trade map) بۆ بازرگانى هەناردە و هاوردەى جيهانى و خواستى نێودەوڵەتى، حكومەتى عێراق لە ساڵى رابردوو (24) ماددەى بە بڕى (11) مليار و (131) مليۆن دۆلار هاوردە كردووە، كە باى يەك مليار و (643) مليۆن دۆلارى لە توركيا هاوردە كراوە.

هيلال تەحان، پسپۆڕى ئابوورى رايگەياند، "بەردى گرانبەها و كانزاكان لە پلەى يەكەمى هاوردەى عێراق لە توركيا، ئەوەش شتێكى ئاساييە، لەبەر گرانى نرخەكانيان، بەتايبەت ئەوانەى پەيوەستن بە پلاتين و زێرەوە، كە نەخشێندراون نرخەكانيان گرانە."

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئەو پسپۆڕە ئاماژەى بەوە كرد، "تورکیا ئەو وڵاتەیە، کە عێراق زۆرترين كاڵاى لێ هاوردە دەكات، بەوەش لەگەڵ بەرهەمە چيينەكان لە پێشبڕێكدان، ئەوەش لەبەر گونجاوى نرخ و كوالێتى كاڵاكانە."

عێراق زۆربەى كاڵاكان لە وڵاتانى جيهان هاوردە دەكات، ساڵانە باى چەندين مليار دۆلار كاڵا لە توركيا دەكڕێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین