مه‌لا به‌ختیار: ئه‌و جاره عێراق به‌ره‌و كوشتارگه‌یه‌ك ده‌چێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌كى ئابى 2022 مه‌لا به‌ختیار له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز باسى له مه‌ترسییه‌كانى ئه‌مڕۆى عێراق كردووه و ده‌ڵێ، "عێراق به‌ره‌و داڕووخان ده‌چێت، دڵنیا نیین كه هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌رى سه‌قامگیرى خۆى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات یان نا". مه‌لا به‌ختیار پێیوایه جێى داخه كه هێزه كوردستانییه‌كان به چوار ئه‌جنداى جیاوازه‌وه چوونه‌ته به‌غدا و ده‌شڵێ، "پارتى و یه‌كێتى سوورن له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى خۆیان و ته‌نانه‌ت دواى ئه‌وه به‌غدا به بنبه‌ستى سیاسى گه‌یشتووه، ئه‌وان سیاسه‌تى خۆیان نه‌گۆڕیوه".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى یه‌كێتى ده‌ڵێ، "پێویستە بیركردنه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى و هێزه‌كانى تر بگۆڕێت، بۆ دۆزینه‌وه‌ى پرۆگرامێكى هاوبه‌ش تا ئاماده‌یى بێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك لە داهاتوودا" مه‌لا به‌ختیار پێیوایه گۆڕانكارییه‌كى ریشه‌یى رووده‌دات و زه‌بره‌كه‌ى قوڕس ده‌بێت و ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر شه‌ڕى ناوخۆ له عێراق رووبدات، ئه‌مه ده‌بێته هۆى ئاڵۆزبوونى گرێى هێزه كوردستانییه‌كان و ئه‌وا دوو ئیداره‌یى ده‌رده‌كه‌وێته‌وه".
مه‌لا به‌ختیار له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى كه شه‌فه‌ق نیوز به زمانى عه‌ره‌بى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ، "گۆڕانكاریى ریشه‌یى رووده‌ده‌ن، به‌ڵام زه‌بره‌كه‌ى قوڕس ده‌بێت، له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس عێراق به‌ره‌و فاشیزم چوو، دواى كه‌وتنى به‌عس به‌ره‌و مه‌زهه‌بگه‌ریى رۆیشت، به‌ڵام ئه‌م جاره داڕووخان رووبدات و ململانێى تایفه‌گه‌رى بێت، ئه‌وا عێراق به‌ره‌و كوشتارگه ده‌چێت".
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌لا به‌ختیار په‌یامێكى تر‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا داواى له پارتى و یه‌كێتى و سه‌ركرده‌كانى كورد كردووه، كۆببنه‌وه و بۆ بارودۆخى ئێستاى عێراق ئاماده‌كاریى بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانى سه‌در و لایه‌نگرانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه له به‌غدا به‌رانبه‌ر یه‌كتر خۆپیشاندنیان كرد، مه‌ترسییه‌كى گه‌وره له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك رووینه‌دا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment