لەسنوورى سلێمانى دوو کەس بە تۆمەتى دزینى مۆلیدەى مزگەوت دەستگیرکران
نوچەنێت:
بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ئاشکراى دەکات، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، چونکە هەڵساون بەدزینى مۆلیدەى مزگەوتێکى مێرگەپان و دەشڵێت، "ئەنجامدەران دانیان ناوە بە لە تاوانەکەیاندا."
ئەمڕۆ یەکشەممە (31/تەممووز/2022) پۆلیسى سلێمانى لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سورداش دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دزیان لە مزگەوتێکی سنوری مێرگەپان کردبوو."
دواى تۆمارکردنى سکاڵا لەسەر دزینى مۆلیدەى مزگەوتێك لە مێرگەپان، "هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سورداشەوە بە هاوكاری ئاسایشی سورداش تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن ، دەستیش گیرا بەسەر ئەومۆلیدەیەدا كە تۆمەتباران دزیبویان."
پۆلیسى سلێمانى لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "لەئێستادا تۆمەتباران (ب، ح، ع) لە دایكبووی (1991) و (ع، ك، م) لە دایكبووی (1979) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment