ئەمڕۆ رووفاتى (100) ئەنفالکراوى بارزانییەکان دەگاتەوە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

لە رێوڕەسمێکدا، ئەمڕۆ (100) رووفاتى ئەنفالکراوانى بارزانى لە بەغداوە دەگەڕیندرێنەوە هەرێمى کوردستان، بە بارزان بە خاک دەسپێردرێن.

ئەمڕۆ شەممە (30/تەممووز/2022) رووفاتى (200) ئەنفالکراوى بارزان ئێوارەى ئەمڕۆ لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر دەگەڕیندرێنەوە هەرێمى کوردستان، لە زێدى خۆیان لە بارزان لە ڕۆژى یەکشەممە (31-7-2022) بەخاک دەسپێردرێن.

وا بڕیارە لە ڕێوڕەسمەکەدا، هەر یەک لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ئامادەبن.

ڕۆژى (18)ـى تەممووزى (2022عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەو رووفاتانە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانی عەرعەر بوون لە باشووری عێراق و لە بەغدا پشنکنینی (دى ئێن ئەى) یان بۆ کراوە و هەموو رێکارەکانیشیان تەواوبووە.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین