ئه‌م هه‌فته‌یه‌یش دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ناكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مه‌حما خه‌لیل په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ عێراق به‌ دوورى ده‌زانێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ په‌رله‌مانى عێراق بتوانێت دانیشتنێك بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجام بدات و ده‌شڵێ، “دوو رێگه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ هه‌یه‌”.

لێدوانه‌كه‌ى مه‌حما خه‌لیل ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26/ته‌مووز/2022 لێدوانێكى له‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و دووپاتى كردووته‌وه‌ كه‌ به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنابژێردرێته‌وه‌، “چونكه‌ ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نییه‌”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ دوورى ده‌زانێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار دابنیشێ و ده‌شڵێ "بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ دوو رێگه‌ هه‌یه‌". یه‌كه‌میان وه‌ك مه‌حما خه‌لیل ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پرسه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق یه‌كلایى بكرێته‌وه‌، یانیش به‌گوێره‌ى سه‌نگى هه‌ڵبژاردنى هه‌ر لایه‌نێك بێت.

دوێنێ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندیدكرد، به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق ده‌بێت سه‌ره‌تا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت، ئینجا سه‌رۆك كۆمار گه‌وره‌ترین فراكسیۆن راده‌سپێرێ بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین