توركيا دەبێتە ناوەندى دياريكردنى نرخى دانەوێڵە لە جيهان
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (25/تەمووز/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە كازم تايجى رايگەياند، "واژۆكردنى رێككەوتنەكانى تايبەت بە ڕەوانەكردنى دانەوێڵە لە رێگەى دەرياى ڕەش، ئيستەنبۆڵ دەكات بە يەكێك لە ناوەندە گەورەكان لە جيهان بۆ دياريكردنى نرخى گەنم، كاريش دەكەين كە لە ماوەيەكى مامناوەند ئيستەنبۆڵ ببێتە ناوەندى دياريكردنى نرخى دانەوێڵەى جيهانى."
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوەكرد، "ئێمە پێويستمان بەو ئاڕاستەيە، جێبەجێكردنى ئەو پلانەش كارێكى زۆر واقيعيە، چونكە رووسيا و ئۆكراينا لە (30%) دانەوێڵەى جيهان دابين دەكەن.
بەبۆچوونى كازم دواى جێبەجێكردنى ئەو رێككەوتنە ئەو پێويستە بۆرسەيەكى جيهانى لە ئيستەنبۆڵ تايبەت بە دياريكردنى نرخى دانەوێڵە دابمەزرێندرێت.
هەينى ڕابردوو بە ئامادەبوونى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا و ئەنتۆنيۆ گوترێس، سكرتێرى گشتى نەتەوە يەكگرتووەكان، كە لەلايەن سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگری رووسیا و ئەلیكسەندەر كۆبراكۆڤ، وەزیری ژێرخانی ئۆكراینا بە نێوەندگیری خوڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا بە جیا واژۆكرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment