ميدياكانى رووسيا: ئه‌ردۆغان نه‌يتوانى پووتين بۆ رێككه‌وتنێكى نوێى دانه‌وێڵه‌ رازی بكات وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد 

رۆژنامه‌و ته‌له‌فزيۆنه‌كانى رووسيا زۆر به‌گرينگه‌وه‌ پێشوازييان له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا  بۆ سۆچى كرد، زۆرێك له‌ميدياكان له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ رايانگه‌ياند كه‌ سه‌رۆكى توركيا سه‌ركه‌وتوونه‌بوو له‌ رازيكردنى سه‌رۆكى رووسيا بۆ چالاك كردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى دانه‌وێڵه‌.

له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و ڤيلاديمێر پووتين، سه‌رۆكى رووسيا كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييان ئه‌نجامدا لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییە پووتين رايگه‌ياند، كه‌ یەكەمجار ناجاربوونه‌ رێككه‌وتنى دانه‌وێڵه‌ واژۆ بكەن.

رۆژنامه‌وانه‌كان له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ رايانگه‌ياند كه‌ روون نییە هيچ جۆره‌ ڕێككه‌وتنێكى نوێ بكرێت و سه‌رۆكى توركيا نه‌بوه‌ له‌ درێژكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو.

ڕۆژنامه‌ى كۆمێرسانت سه‌باره‌ت به‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌و نووسيويه‌تى، "هه‌موو شتێك زۆر ڕوون بوو، هيچ رێككه‌وتنێك نه‌بوو و ناشبێت، چونكه‌ هيچ لايه‌نێك مه‌به‌ستى نييه‌ داواكارييه‌كانى رووسيا جێبه‌جێ بكات." 

له‌لايه‌كی دیكەوە ڕۆژنامه‌ى مۆسكۆڤسكى كۆمسۆمۆلێتس رايگه‌ياندووه‌، "ئه‌ردۆغان ئه‌م جاره‌ نه‌يتوانى پووتين رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌رێته‌وه‌ نێو ڕێككه‌وتنى دانه‌وێڵه‌ى ئۆكراينا." 

ئه‌ردۆغان وه‌ك ڕێككه‌وتنه‌كانى پێشووتر هاوسۆزنه‌بوو بۆ رووسيا 

له‌ سەرەتای ئەم مانگە زۆرێك له‌ كه‌ناڵه‌كانى رووسيا باسيان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى رووسيا و توركيا نه‌كرد وه‌ك جاران، ته‌نيا يه‌ك كه‌ناڵى رووسى رايگه‌ياند بە پشتبه‌ستن به‌ زانيارييه‌ ديپلۆماسيه‌كانى كه‌ناڵى توركى زانيارييه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌و ڕێككه‌وتنى دانه‌وێڵه‌ گواسترايه‌وه‌ بۆ ڕۆژئاوا و توركيا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌ستپێشخه‌رييه‌كانى گواستنه‌وه‌ى دانه‌وێڵه‌ له‌ ده‌رياى ڕه‌ش.

كه‌ناڵ يه‌كى رووسيش تیشكی خسته‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ و رايگه‌ياند، كه‌ سه‌رۆكى رووسيا جه‌ختى له‌سەر ئەوه‌ كردۆته‌وه‌ هه‌ركاتێك داواكارييه‌كانيان جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وان ئاماده‌ن گرێبه‌سته‌كه‌ زيندووبكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌م كه‌ناڵه‌ راشيگه‌ياند، كه‌ رووسيا ئاماده‌يه‌ به‌رێگه‌ى توركيا يه‌ك مليۆن تۆن دانه‌وێڵه‌ به‌ هاوكارى قه‌ته‌ر بۆ وڵاته‌ هه‌ژاره‌كانى ئه‌فريقا بگوازێته‌وه‌.

پێش كۆبوونه‌وه‌كان زۆرێك له‌به‌رنامه‌كانى رووسيا سه‌باره‌ت به‌ برسه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ندێك گومانيان هه‌بوو، ئۆلگا سكابيێڤا، پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى (60) خوله‌كى رووسيا رايگه‌ياند، كه‌ ئه‌ردۆغان له‌مه‌وبه‌دوا هاوسۆز نييه‌ و جێى متمانه‌ نييه‌ وه‌ك ڕێككه‌وتنه‌كانى پێشوو.

ئه‌ردۆغان ملكەچی كەسانی تر بوو

زۆرێك له‌شاره‌زايانى جەنگ دڵيان خۆشه‌ كه‌ هيچ رێككه‌وتنێكى نوێ نەكراوە، ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌ رازيكردنى پووتين. 

يورى پۆدۆلياكاى، شاره‌زا له‌ بوارى سه‌ربازى له‌ پۆستێكدا كه‌ نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن و (400) بينه‌ى هه‌بوو رايگه‌ياندبوو، "ئۆكرانييه‌كان چاوه‌روانن دووباره‌ رووسيا ناچاربكرێته‌وه‌ بۆ رێككه‌وتنێكى نوێى ڕێره‌وى دانه‌وێڵه‌ و ئه‌گه‌ر سه‌يرى لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ لايه‌نه‌كه‌ى تر ملى خۆى بۆ كه‌سانى تر چه‌ماندۆته‌وه‌." 

هه‌روه‌ها بۆريس ڕۆژين، شاره‌زاى جه‌نگ ده‌ڵێت، "له‌بڕى ئه‌وه‌ى دانووستاندنه‌كان له‌ توركيا ئه‌نجام بدرێت له‌ رووسيا كرا، هه‌روه‌ها رووسيا توركياى ناچاركردووه‌ كه‌ داواكارييه‌كانى جێبه‌جێ بكات و ملكه‌چى بێت." 

ڕۆژين ئاماژه‌ به‌و لێدوانانه‌ ده‌كات كه‌ باس له‌ نه‌بوونى رێككه‌وتنێكى نوێ ده‌كه‌ن و ئه‌نجامى ئه‌رێنشى ده‌بێت و ده‌ڵێت، "دوێنێ زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ربوو چو‌نكه‌ هه‌ندێك كه‌س چاوه‌روانى ئه‌وه‌بوون كه‌ دووباره‌ ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ زيندووبكرێته‌وه‌، له‌ئێستادا ئايا باوه‌ر به‌مه‌ ده‌كه‌ن ئايا پووتين وازى هێنا." 

رۆژين له‌درێژه‌ى قسه‌كانيدا ده‌ڵێت، "له‌وانه‌يه‌ هه‌ندێك ڕێككه‌وتنى ژێر به‌ژێرى ئه‌نجامدرابێت، چونكه‌ سه‌ركرده‌ى توركيا زۆر به‌ئاسانى ده‌توانێت له‌لايه‌كيتر چه‌قۆ له‌پشتى سه‌رۆكى رووسيا بدات، هه‌ربۆيه‌ش ده‌بێت رووسيا زۆر وريابێت به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌ردۆغان." 

سەرچاوە: بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین