وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه‌ و ئێران له‌سه‌ر داواى بن سه‌لمان كۆده‌بنه‌وه‌ ئێران

نوچه‌نێت

فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشكراى كرد، له‌سه‌ر داواى میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى شاى سعوودیه‌، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه‌ و ئێران به‌ ئاشكرا له‌ به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24/ ته‌مووز/ 2022 ماڵپه‌ڕى BBC له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دواى شه‌ش ساڵ له‌ پچڕانى په‌یوه‌ندى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه‌ و ئێران له‌ به‌غدا به‌ ئاشكرا كۆده‌نه‌وه‌.

ئه‌م ئاژانسه‌ روونى كردووه‌ته‌وه‌، پێشتر عێراق و سعوودیه‌ به‌ چاودێریى عێراق چه‌ند گه‌ڕێكى دانوستاندنیان كردووه‌، به‌ڵام له‌ ئاستى دیپلۆماسى نزم بوون، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ له‌سه‌ر ئاستى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌بێت.

له‌ راپۆرته‌كه‌ پشت به‌ لێدوانێكى فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌ستراوه‌، كه‌ ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ له‌سه‌ر داواى محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى شاى سعوودیه‌ ده‌بێت" تا ئێستا واده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ دیار نه‌كراوه‌، به‌ڵام هه‌ر دوو لا دووپاتیات له‌سه‌ر گرنگى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ ساڵى 2016 دواى هێرشكردنه‌ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تى سعوودیه‌ له‌ ئێران، سعوودیه‌ ته‌واوى دیپلۆماتكارانى ئێرانى ده‌ركرد، دواى شه‌ش ساڵ له‌ پچڕانى په‌یوه‌ندى به‌ چاودێرى عێراق ده‌ست به‌ گفتوگۆ كرایه‌وه‌ و له‌ كانوونى رابردوو سێ دیپلۆماتكارى ئێران گه‌ڕانه‌وه‌ سعوودیه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین