وەزارەتى پێشمەرگە: هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق ئۆپراسیۆنى هاوبەشیان ئەنجامدا
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (19/تەممووز/2022) وەزارەتى پێشمەرگە لەسەر ئۆپراسیۆنەکەى ئەمڕۆى چیاى قەرەچووغ ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "لەچوارچێوەی پەرەپێدان بە هەماهەنگی و پەیوەندی و هاوکاریەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنیەکانی عێراق، ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولا لە چیای قەرەچوغ دەستی پێ کرد."
سەبارەت بە وردەکارى ئۆپراسیۆنەکە، هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هەریەک لە هێزەکانی میحوەری شەش و یەکەیەکی زێرەڤانی و هێزێکی دژەتیرۆر و چەند یەکەیەکی تری هێزی پێشمەرگە و فیرقەکانی 14 و 16 و یەکەیەکی دژەتیرۆری عێراقی، بەپشتیوانی فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپای عێراقی، بەشدارییان تێدا کردووە."
دەقى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگە:
لەچوارچێوەی پەرەپێدان بە هەماهەنگی و پەیوەندی و هاوکاریەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنیەکانی عێراق، ئەمڕۆ بەیانی سێ شەممە، 19ی تەموزی 2022 ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولا لە چیای قەرەچوغ دەستی پێ کرد.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا، هەریەک لە هێزەکانی میحوەری شەش و یەکەیەکی زێرەڤانی و هێزێکی دژەتیرۆر و چەند یەکەیەکی تری هێزی پێشمەرگە و فیرقەکانی 14 و 16 و یەکەیەکی دژەتیرۆری عێراقی، بەپشتیوانی فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپای عێراقی، بەشدارییان تێدا کردووە.
شایانی باسە، ئەم ئۆپەراسیۆنە لەچوارچێوەی کاری هاوبەشی نێوان هێزەکانی فیدڕاڵی و هێزەکانی پێشمەرگە هاتۆتە دی، بەرهەمی لەیەک تێگەیشتنە ئەمنیە هاوبەشەکانی هەردوولایە، بۆ مەبەستی لەناو بردن و تێکشکاندنی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا.
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە
19ی تەمووزی 2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment