له‌  72 كاتژمێرى داهاتوو كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق ئاشكرا ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌بوئالا وه‌لائى سه‌رۆكى میلیشیاى سه‌یدشوهه‌دا ئاشكراى ده‌كات له‌ ماڵى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح كۆبوونه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ى 72 كاتژمێرى داهاتوو كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق راده‌گه‌ینێرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/ته‌مووز/ 2022 ئه‌بوئالا وه‌لائى سه‌رۆكى  میلیشیاكانى سه‌ید شوهه‌دا له‌ تویته‌ر په‌یامێكى كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ ئه‌مڕۆ وه‌ك سه‌ركردایه‌تى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ ماڵى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌. دواى ئه‌وه‌ى عامرى چاكبووه‌ته‌وه‌ كه‌ تووشى كۆرۆنا ببوو.

بۆیه‌ ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌ ته‌واوى ئه‌ندامه‌كانى كۆده‌بنه‌وه‌ و له‌ ماوه‌ى 72 كاتژمێرى داهاتوو، كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت راده‌گه‌یێنرێت. ئه‌بوئالا وه‌لائى یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ى میلیشیاكان كه‌ كه‌م دێته‌ ناو بابه‌تى سیاسه‌ته‌وه‌، شه‌وى رابردوو له‌ به‌شى پێنجه‌مى تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌بوئالا وه‌لائى و سه‌ركرده‌كانى تر میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ پیاوى ئێرانیان ده‌زانێ و ده‌ڵێ، "به‌ پاره‌ و مه‌زره‌عه‌ خه‌ریكن".

تا ئێستا چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نه‌یتوانیوه‌ كۆبوونه‌وه‌ بۆ دیاركردنى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت بكات، چونكه‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا باس له‌وه‌ كرا،  هۆكارى دواكه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌هۆى تووشى بوونى عامرییه‌ به‌ نه‌خۆشى كۆرۆنا.
 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین