ده‌ميرتاش:دەستپێکردنەوەى گفتوگۆى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان دەبێتە هۆى بێدەنگ کردنى چەکەکان
نوچەنێت:
ماڵپه‌ڕى (بيرگون)ـى تورکى بڵاويكرده‌وه، ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په، كه شەش ساڵه له زيندانى (ئه‌ديرنه) به‌ندكراوه، له ديمانه‌يه‌كدا کە لە ڕێگەى پارێزەرەکانییەوە پرسیارەکانى ئاراسەکراوە، تيشكى خستۆتە سەر كانديدكردنى سه‌رۆك كۆمار و چه‌كدانانى پارتى كرێكاران و ئه‌گه‌رى چاره‌سه‌رى پرۆسه‌ى ئاشتى.
ده‌ميرتاش لە وەڵامى پرسیارى پەیوەندیى هەدەپە و پەکەکەى دەڵێت، "پێويسته ڕاى گشتى توركيا ئەوە بزانێت، هه‌ده‌په وته‌بێژ و درێژكراوه و ياريده‌ده‌رى په‌كه‌كه نيیه، بەڵكو پارتێكى سياسى و ديموكراتییە، نابێت په‌يوه‌ندى به رێکخراوێكى چه‌كدارى هه‌بێت."
لە بەشێكى تر‌ى قسەكانى ده‌ميرتاش ئاماژە بەوە دەكات، "هه‌ده‌په تێروانينى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد و پێشنياره‌كانى له پارته‌كانى دیکە بيروباوه‌رى جياوازترە، پێشنيارى ئێمە بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشەكان ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى نیيه، بەڵكو ديالۆك و دانوستاندنه، بۆيە پێويسته ئێمه ئەوە ڕاى گشتى بگەينێن كه ته‌نها رێگاچاره‌سه‌ر گفتوگۆ و ديالۆگه، له باره‌ى ئه‌م تێروانينه‌وه هيچ كه‌سێك ناتوانێت وا ببينيت كه هه‌ده‌په درێژكراوه‌ى سياسه‌تى په‌كه‌كه‌يه."
له باره‌ى پرسيارى پرسى زیاترى کرانەوەى تورکیا دەمیرتاش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "پەرەپێدانى زیاترى دیموکراسى لە توركيا بۆ رزگاركردنى هه‌مووانه، وە پرسى ئابوورى كه له پێش هەموو كێشەكان دايە، هەروەها لەگەڵ چارەسەكردنى هه‌موو كێشه‌كانمان، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورديش دەبێت هەنگاوى بۆ بنێنين، ئه‌و كاته ده‌توانين ديموكراسى گەشە پێبدەين، ئه‌م شتانه دووباره له يه‌كپارچەييى توركيا له‌نێو هه‌ستى برايه‌تى باس بكرێت، بۆ ئەوەى سياسه‌تێك دروست بكرێت ئه‌م ميلله‌ته له باوه‌ش بگرێت."
سەبارەت بە په‌كه‌كه، سەڵاحەدين دەميرتاش دەڵێت، "په‌كه‌كه و ميلله‌ت ناچارن له‌مه‌ودوا دەستبەردارى تووندوتيژيى بن، ئه‌و كه‌سه‌شى بتوانێت په‌كه‌كه رازى بكات بۆ دانانى چەک عەبدوڵڵا ئۆجەلانە، منيش ده‌مه‌وێت په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر توركيا چەك بێدەنگ بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ناوچه‌كه دوو بنه‌ما هه‌يه، پێويسته هه‌موو كه‌س ئه‌م شتانه‌ش بزانێت، يه‌كه‌م: حكومه‌ت جگه له ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى هيچ هه‌نگاوێكى تر جێبه‌جێ ناكات، بەڵكو تەنیا پێداگيره له‌سه‌ر جه‌نگ، به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێين پێويسته په‌كه‌كه رازيبكرێت. لێره‌دا دووه‌م به‌ربه‌ست ده‌رده‌كه‌وێت، کە ده‌بێت ئيمرالى هه‌ڵبژێرين، چونكه ته‌نها ئۆجه‌لان ده‌توانێت په‌كه‌كه رازى بكات، بەڵام ئه‌ويش چه‌ند ساڵه گۆشه‌گير كراوە، له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ربه‌ستانه‌ش ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه چه‌كه‌كانى بێده‌نگ بكات به‌مه دڵخۆش ده‌بم، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌زموونى ئێمه ئه‌وه پيشانداوین، كە ئەم كارە زۆر ئاسان نيیه، بەڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بۆ بێده‌نگكردنى چه‌ك له‌گه‌ڵ ئۆجه‌ڵان گفتوگۆ بكات ئه‌وه بۆ رزگاركردنى نەوەكانى ئه‌م ميلله‌ته كارێكى دروست دەكات، كە هيچ شتێك ناتوانێت بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌ميان."
ده‌ميرتاش لە درێژەى قسه‌كانيدا گوتى، "راگرتنى خوێن ڕشتن و جەنگ لەپێناو به‌ده‌ستهێنانى زياترى ده‌نگ بۆ ئه‌كپارتى، دواتریش دژايه‌تيكردنى ئاشتى له رووى ئه‌خلاقيى و سياسى زۆر هه‌ڵه‌يه، نازانم ئەوە بۆ ئه‌كپارتى سوودى ده‌بێت يان نا؟ به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى توركى سوودى هەیە، هه‌موو كه‌س هه‌ناسه‌يه‌ك وه‌رده‌گرێت، له‌م باره‌يه‌وه ئه‌گه‌ر پرسيار لە ئارادابێت ئايا هه‌ده‌په ده‌نگ به ئا‌كپارتى ده‌دات؟ وه‌ڵامەکەى ته‌نيا له ناو سندوقه‌كانى دەنگدان ده‌بينين، هه‌ده‌په هه‌موو پێشهاته‌كانى و هه‌ڵوێستى ئۆپۆزسيۆن بۆ ههڵلبژاردن به‌باشى هەڵدەسەنگێنێت، دواتر باش‌ترين بڕيار ده‌دات، زۆريش متمانەم به ده‌نگده‌رانم هه‌يه. "
سەبارەت بە كانديدكردنى خۆى بۆ سەرۆك كۆمار، هاوسەرۆكى پێشووى هەدەپە ئاماژەى بەوە كرد، "ئێمە چەندين جار باسمان لە كانديدى هاوبەشكردووە، ئەو پەيامەمان گەياندووە، ئەوەش سياسه‌تى فه‌رمى حیزبه، هەتا كۆتا خولەك پێداگیرى لەسەر كانديدى هاوبەش دەكەين، ئەگەر كانديدى هاوبەش نەبوو ئەوكاتە هەدەپە كانديدى خۆى بۆ هەڵبژاردن دیارى دەکات."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment