سیپان شێروانى په‌رله‌مانتارى پارتى: ده‌بێت لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌ یه‌كه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار بده‌ن کوردستانی

چنار خۆشناو -تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

سیپان شێروانى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باس له‌ ورده‌كاريى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان ده‌كات و له‌سه‌ر بابه‌تى سه‌رۆك كۆماریش ده‌ڵێ، "بەرژەوەندی کورد وا دەخوازێت کەسێک هەڵبژێردرێت نوێنەرایەتی تەواوی لایەنە کوردییەکان بکرێت"

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18/ته‌مووزى 2022 له‌ په‌رله‌مانى عێراق سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ته‌واوى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌. سیپان عه‌زیز شێروانى له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باس له‌ ورده‌كاريى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات و روونى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر دوو خاڵ بووه‌ یه‌كه‌میان رێكخستنى دانیشتنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مان بووه‌.

له‌باره‌ى ته‌وه‌رى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌ سیپان عه‌زیز گوتى، "بۆ ئەو پڕۆژانەی کە لە حکومەتی عێراقەوە بۆ پەرلەمان نێردراون، بڕیاردرا بە پێی پێویستی پڕۆژەکان و گرنگییه‌كانیان، ( 20 ) پڕۆژە دەست نیشان بكرێن، بەپێی رێزبەندى یەک لەدوای یەک گرنگیان پێبدرێت و كاریان له‌سه‌ر بكرێت"

بەرژەوەندی کورد وا دەخوازێت کەسێک هەڵبژێردرێت نوێنەرایەتی تەواوی لایەنە کوردییەکان بکات

هه‌ر له‌سه‌ر پلانى په‌رله‌مان بۆ دانیشتنه‌كانى داهاتوو، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێ، "بڕیار دراوه‌ له‌ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك دوو دانیشتن بكرێت، واته‌ مانگانه‌ په‌رله‌مان هه‌شت دانیشتن بكات".

لەسەر بابەتی سەرۆک کۆمار ئەم ئەندام پەرلەمانتاره‌ی پارتی گوتی. "بە بڕوای من لەسەر بابەتی سەرۆک کۆمار رێکكەوتن لە هەر حاڵەتێک باشترین سیناریۆیە، باشتر وایە هەوڵی رێکكەوتن بدرێت لەسەر کاندیدێكی هاوبەش، چونکە هەر کاتێک بە ( دوو ) کاندید بچنەوە ناو پەرلەمانی عێراق، ئەو مانایە دەگەیەنێت کە لایەنە عێراقییەکان لە جیاتی میللەتی کورد کەسێک هەڵدەبژێرن، چونکە ئەم پۆستە ئيستحقاقی میللەتی کوردە بە هەموو شێوازێک دەبێت یەک کاندید بچێتە پەرلەمان".

له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى سیپان شێروانى گوتى، "نەک تەنیا پارتی و یەکێتی، به‌ڵكو تەواوی حزبە کوردستانییەکان، رێکبکەون لەسەر کاندیدێک بە هەر میکانزمێک بێت، تەنیا یەک کاندید هەبێت، پارتی پێشتریش دەستپێشخەری کرد بوو، بەر لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان کە لە 1/9 ی ئەمساڵ ئەنجامدرا شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کرد، بۆ رێکكەوتن لەسەر تەواوی بابەتەکان لە نێوێشیاندا یەک کاندید بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ديار بكرێت، بەڵام دیار بوو رێکنەکەوتن، ئیتر ئێمە گەیشتینە ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆ تێیکەوتووین، ئێستا بە هەموو ئەگەرێک هەموو لایەنە کوردییەکان پێیان باشە کە بەرژەوەندی کورد وا دەخوازێت کەسێک هەڵبژێردرێت نوێنەرایەتی تەواوی لایەنە کوردییەکان بکات، کەسێک بێت کە بتوانێت نوێنەراییەتی کورد بکات، ئیتر ئەوە کوردە کە بڕیاربدات کە ئایا کێ دەتوانێت نوێنەراییەتی کورد بکات"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین