رووفاتى (100) ئەنفالى بارزانى لە بیابانى عەرعەرەوە دەهێندرێتەوە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەینێت، کۆتایى ئەم ناگە رووفاتى (100) ئەنفالکراوى بارزانییەکان دەگەڕێندرێتەوە هەرێمى کوردستان و لە زێدى خۆیان بەخاک دەسپێردرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە (18/تەممووز/2022) عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، رووفاتى (100) ئەنفالکراوى بارزانى، ڕۆژى (30-7-2022) لە بەغداوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمى کوردستان و لە رێوڕەسمێکدا لە شوێنى لە دایکبوونیان بە خاک دەسپێردرێن.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان زیاتر ڕوونیشکردەوە، ئەو رووفاتانە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانی عەرعەر بوون لە باشووری عێراق و لە بەغدا پشنکنینی (دى ئێن ئەى) یان بۆ کراوە و هەموو رێکارەکانیشیان تەواوبووە.

لە ساڵى هەشتاکانى سەدەى ڕابردوو، ڕژێمى پێشووى عێراق دەستى بە ئەنفاکردنى سەدان هەزار هاووڵاتى کورد کرد، لە نێو ئەو ژەمارەیەشدا، زیاتر لە هەشت هەزار بارزانى ئەنفال کران.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین