جمیس جیفری: پێویستە ئەمەریكا فەتحوڵڵا گولەن رادەستی توركیا بكاتەوە تورکیە

نوچەنێت:

جیمس جیفری، نێردەی پێشووی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا سەبارەت بە كودەتا شكستخواردووەكەی توركیا رایگەیاند، "ئەو هەوڵە هێرش بوو بۆ سەر دیموكراسی و هاوپەیمانی ناتۆ، پێویستە ئەمەریكا فەتحوڵڵا گولەن رادەستی توركیا بكاتەوە."

ئەمڕۆ شەممە (16/تەمووز/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە جیمس جیفری رایگەیاندن، "هەوڵی كۆدەتاكەی توركیا لەلایەن رێكخستنەكانی فەتحوڵڵا گولەن لە توركیا دەستدرێژی بوو بۆ سەر دیموكراسی و هاوپەیمانی ناتۆ، نیشتەجێبوونی رێبەری ئەو رەوتەش لە ئەمەریكا مانای ئەوە نییە ئەمەریكا دەستی لەو كودەتایە هەبێت، لە هەمانكتدا پێویستە رێبەڕی ئەو رەوتە رادەستی توركیا بكرێتەوە."

لە بەشێكی تری قسەكانی جیفری رەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتەكەی گرت، كە لە سەرۆكۆنەكردنی ئەو هەوڵی ئەو كودەتایە دواكەوت، پێشی وایە ئەو دواكەوتنە بەهیچ شێوەیەک شرۆڤە ناكرێت. 

ئەو قسانەی جیفری لە ساڵیادی كۆدەتاكەی توركیا بوو، كە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە واشنتن سازی كردبوو، كە تێیدا وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمەریكا و ژمارەیەك شارەزا و بیرمەندی ئەو وڵاتە بەشداریان كردبوو. 

شەوی (15)ى تەمووزی (2016) هەوڵی كودەتا درا لە لایەن چەند فەرماندەیەکى پلە باڵا و ئەفسەرێكی سوپای توركیا، بەڵام بەهۆی رژانە سەرشەقامی هاووڵاتیان شكست بەو كودەتایە هات، دوای شكستەكە حكومەتی ئاكپارتی فەتحوڵڵا گولەن رێبەڕی رەوتی خزمەتی بە دەست هەبوون لەو هەوڵە تۆمەتباركرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین