كليچدارئۆغلۆ داواى دەستپێکردنەوەى دانوستاندنەکانى تورکیا و ئەمەريكا دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (16/تەمووز/2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە كەمال كليچدار ئۆغلۆ لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تویتەر داوا لە ئەردۆغان دەكات دانوستاندنەكانى سەبارەت بە پڕۆگرامى فڕۆكەى (ئێف 35) لەگەڵ ئەمەريكا دەست پێكاتەوە.
لە بەشێكى نووسينەكەى هاتووە، "پێویستە ئەردۆغان جارێكى تر لەگەڵ ئەمەريكا بۆ بەدەستهێنانى ئەو فڕۆكانە کۆببێتەوە، واز لە ديپلۆماتكارانى پسپۆڕ بهێنێن ئەوان خۆيان ئەنجام دەدەن، پێويست ناكات هيچ كەسێك بەبێ رێككەوتنى فڕۆكەى (ئێف 35) و سيستەمى مووشەكى بەرگرى (ئێس 400) مێزى گفتوگۆ جێبهێڵێت، ناكرێت ئێمە لەو پڕۆژەيە بچينەدەرەوە، چونكە ئێمە لەو پڕۆژەيە وەبەرهێنانمان كردووە، هەروەك ناكرێت پارەكەى خۆشمان وەربگرينەوە."
كليچدار ئۆغلۆ دەشڵێت، "ئەوان هەوڵدەدەن لە پڕۆژەى تر مەرجەكانيان بسەپێنن، بۆيە ناكرێت ئێمە فڕۆكەى (ئێف 16) بەكار بهێنين، كە ئەوان ناچارمان دەكەن."
سەرۆكى جەهەپە داوا لە ئەمەريكاش دەكات، كە ئەگەر ئەو بەدواى تاوانبار لەو پرسە دەگەڕێت، ئەوە ئێمە تاوانبارين، ئەگەر كێشەيەكت هەيە مامەڵە لەگەڵ ئێمە بكە، هەروەها بۆ وڵاتەكەمان داواى روونكردنەوە لە جۆ بايدن دەكەين، كە لە دواى هەڵبژاردن لە كۆبوونەوەى لەگەڵ ئەردۆغان چى باسكرا، كە بووە هۆى هاتنى سەدان هەزار پەنابەرى ئەفغانى بۆ وڵاتەكەمان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment