سه‌در داواى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ رێگه‌ى نوێنه‌رى خۆى له‌ نوێژى به‌ كۆمه‌ڵ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، داواى له‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان كرد "ته‌وبه‌ به‌كه‌ن" به‌ زووترین كات گه‌نده‌ڵكاران سزا بده‌ن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15/ ته‌مووزى 2022 ئه‌و نوێژه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى ئه‌نجامدانى كرد بوو، وتارى نوێژه‌كه‌ له‌ لایه‌ن مه‌حموود جه‌یاشى نوێنه‌رى سه‌در خوێندرایه‌وه‌، له‌ وتاره‌كه‌دا سه‌در چه‌ند خاڵێكى روونكردووه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ پێیوایه‌ ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێ حكومه‌ت پێكبهێنێ ده‌بێت به‌ر له‌ هه‌موو شتێك "داگیركه‌ر" ده‌ربكات، دواتر ده‌بێت لایه‌نه‌ شیعه‌كان ته‌وبه‌ بكه‌ن، یه‌كه‌م هه‌نگاوى ته‌وبه‌كردنیش به‌لاى سەدر  ئه‌وه‌یه‌ "بێ دوودڵى گه‌نده‌ڵكاران سزا بده‌ن". 

سه‌در ده‌ڵێ، "ناكرێت حكومه‌تێكى عێراقى به‌هێز له‌گه‌ڵ بوونى چه‌كى نایاسایى پێكبهێنرێت". هه‌روه‌ها دووپاتيشى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ كه‌سى تاقیكراوه‌ دووباره‌ له‌ ده‌سه‌ڵات قبووڵ ناكه‌ن.

ئه‌مڕۆ له‌ شه‌قامى فه‌لاحى شارى سه‌در له‌ به‌غدا، نوێژى هه‌ینى به‌ ناوى "نوێژى یه‌كگرتوو، یان نوێژى ملیۆنى" ئه‌نجام درا، كه‌ پێشتر له‌ سێى ئه‌م مانگه‌ موقته‌دا سه‌در بانگه‌شه‌ى بۆ كردبوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین