موقته‌دا سه‌در پێشنوێژى ملیۆنى نه‌كرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نوێژى یه‌كگرتوو له‌ شه‌قامى فه‌لاحى شارى سه‌درى به‌غدا ده‌ستیپێكرد، له‌ برى موقته‌دا سه‌در مه‌حموود جه‌یاشى ئیمام و خه‌تیبى نوێژه‌كه‌ ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15/ته‌مووزى 2022 نوێژى یه‌كگرتوو كه‌ به‌ نوێژى ملیۆنییش ده‌ناسرێت، له‌ به‌غدا له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌در ده‌ستيپێكرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرا موقته‌دا سه‌در ئیمام و خه‌تیبى نوێژه‌كه‌ بێت، به‌ڵام چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر وتاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن مه‌حموود جه‌یاشى خوێندرایه‌وه‌.

نوێژه‌كه‌ له‌ شه‌قام فه‌لاحى شارى سه‌در له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دوو رۆژه‌ خه‌ڵك له‌ شاره‌كانى عێراق روویان له‌و شوێنه‌ كردووه‌. له‌ سێى ئه‌م مانگه‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى ئه‌نجامدانى نوێژێكى ملیۆنى "یه‌كگرتووى"كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15/ ته‌مووزى 2022ى بۆ نوێژه‌كه‌ ده‌ستنیشان كرد. دوێنێ موقته‌دا سه‌در له‌ دوایین تویتى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ دووپاتى كرده‌وه‌، كه‌ ئامانجى نوێژه‌كه‌ ته‌نیا عیباده‌ت و خوداپه‌رستییه‌.

موقته‌دا سه‌در له‌ ساڵانى رابردوو چه‌ندان جار داواى رێكخستنى نوێژى یه‌كگرتووى كردووه‌، له‌وانه‌ له‌ كۆتایى ساڵى 2003 و 2016 و 2020 بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین