هەرێم کەمال ئاغا:  دۆخى عێراق هەستیارە و پێویستە یەکێتی و پارتی کۆببنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر کۆبوونەوەى پارتى و یەکێتى بۆ دیاریکردنى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هیچ ڕێککەوتێک بۆ کۆبوونەوەى هەردوو حیزب دیارى نەکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (12/تەممووز/2022)  هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بارودۆخى عێراق و ناوچەکە زۆر هەستیارە، بۆیە پێویستە پارتى و یەکێتى پەلە بکەن لە دەستپێکردنەوەى کۆبوونەوکانیان بۆ ئەوەى بگەنە ئەنجامێک.

هەرێم کەمال ئاغا گووتیشى، لەسەر پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق، لە ئێستادا شاندێکى یەکێتى لە بەغدایە کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان.

پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاندبوو، گفتوگۆکان لە عێراق لە ئاستێکی پێشکەوتوودان و پێویستە ئێمەش وەک کورد هەوڵبدەین دوانەکەوین. باشترە زۆر لە پرسی سەرۆککۆمار وردنەبینەوە و زۆر بە گرنگی وەرنەگرین، لەبەر ئەوەی بە یەک بەربژێر بچینە هەڵبژاردنەکەوە باشترە لەوەی دوو بەربژێرمان هەبێت.

ماوەى زیاتر لە دە مانگە، هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە حکومەتى نوێى عێراق پێکبهێندرێ. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین