ئێران بڕی یەك ملیار دۆلار كاڵای ڕەوانەی عێراق كردووە ئێران

نوچەنێت:

بەختیار رەحمانی پور، سەرپەرشتیاری گشتی گومرگەكانی پارێزگای كرماشانی رایگەیاند، "هەناردەی ئێران لە ماوەی سێ مانگی رابردوو زیاتر لە یەك ملیار دۆلار بووە."

ئەمڕۆ یەكشەممە (10/ تەمووزی 2022) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویكردەوە بەختیار رەحمانی رایگەیاند، "لە سێ مانگی رابردوو هەناردەی ئێران لە رێگەی سنوورە وشكانییەكانەوە بە بڕى یەك ملیار و (490) ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی بووە." 

لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەو ەكرد، "هەناردەی پارێزگای كرماشان زیاتر لە (600) ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی بووە."

بەپێی وتەی ئەو بەرپرسەی گومرگی ئێران، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا بەهای هەناردەی ئێران بۆ عێراق بەڕێژەی (43%) زیادیكردووە، ئەم رێژەیەش بە بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە ڕێژەی (37%) زیادیكردووە.

قەبارەی هەناردەی کاڵای عێراق بۆ ئێران لە ڕێگای بەندەری سنووری وشکانیی پەروێزخان کە لە تەنیشت پارێزگای کرماشانە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە(10) ملیۆن دۆلارە. 

لەدوای ساڵی (2003) بازاڕەكانی عێراق بۆتە سەرچاوەیەكی سەرەكی بۆ ساغكردنەوەی كەلوپەلی ئێرانی، ساڵانە بایی چەندین ملیار دۆلار كەلوپەلی ئێرانی لەو بازاڕانە ساغ دەكرێتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین