بەرگریی شارستانی هەولێر چەند کەسێک لە باڵەخانەیەکى چوار نهۆمى ڕزگار دەکەن کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

ژێر زەمینى باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی لە هەولێر ئاگرێ تێبەردەبێت و سەرکەوت کارەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر دەڵێت، "ئەو کەسانەى گیریانخواردبوو، بەبێ هیچ زیانێک ڕزگارکران."

ئەمڕۆ شەممە (نۆى تەممووزى/2022) سەبارەت بە ڕووداوى ئەو ئاگرەى لە ژێرزەمینێکى باڵەخانەیەکى شەقامى مەخموور کەوتبووەوە، سەرکەوت کارەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی ژێر زەمینەکەی  ئاگری گرتبوو، کە کەلوپەلى پلاستیکی و کارەبایی تێدا هەڵگیرابوو، تیمەکانمان  زوو گەشتنە شوێنى ڕووداوەکە، توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێ".

سەرکەوت کارەش زیاتر ڕوونیکردەوە، "خۆشبەختانە هیچ زەرەرێکی گیانی نەبوو جگە لە ماددیى، تەنیا هەندێک هاووڵاتی لە نهۆمەکانی سەرەوە گیریان خواردبوو، توانیمان رزگارییان بکەین."

ئەگەرچى وتەبێژى بەرگریی شارستانی هەولێر هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکەى ڕوونەکردەوە، بەڵام گومان دەکرێ بە هۆى شۆتى کارەباوە ئەم ئاگرەکە کەوتبێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین