له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار .. ئێران پێشنیارێكى به پارتى و یه‌كێتى داوه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه حه‌وتى ته‌مووزى 2022 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا باس له هه‌وڵه‌كانى ئیسماعیل قائانى ده‌كات كه به‌رپرسى دۆسیه‌ى عێراقه له سوپاى پاسدارانى ئێران. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ستى رۆژنامه‌كه كه‌وتوون، قائانى له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارتى و یه‌كێتى ئه‌نجام داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به "سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان" وه‌سف كراوه، باسى له‌وه كردووه له چه‌ند رۆژى رابردوودا قائانى كۆبوونه‌وه‌ى له هه‌ولێر و سلێمانى كردووه، ئه‌و پێشنیارى كردووه پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر كاندیدێك رێكبكه‌ون، به‌ڵام هه‌ردوولا له‌سه‌ر كاندیدى خۆیان مكوڕن.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه هه‌وڵه‌كانى ئێران بۆ رازیكردنى پارتى و یه‌كێتى به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ئێستایش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، دواى جه‌ژنیش ئه‌نجامه‌كانى ده‌رده‌كه‌ون. له‌به‌رانبه‌ردا باس له‌وه كراوه، ئه‌گه‌ر پارتى و یه‌كێتى نه‌گه‌نه رێككه‌وتن ئه‌وا قائانى پێشنیار بۆ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌کات، له‌به‌رانبه‌ر رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، ده‌نگ به به‌رهه‌م ساڵح بده‌ن، كه یه‌كه‌میان كاندیدى پارتى و دووه‌میان كاندیدى یه‌كێتیه بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار.
له‌دواى ساڵى 2005 وه به‌پێى ته‌وافوقى سیاسى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به كورد دراوه، له هه‌موو خوله‌كان به‌ر یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كه‌وتووه، به هه‌ڵبژاردنى 2018 وه ئه‌مه دوو هه‌ڵبژاردنه پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش داواى پۆسته‌كه ده‌كات و كاندیدى بۆى هه‌یه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment