حەوت تاوانبار لە سلێمانى دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

پۆلیسى سلێمانى بە تۆمەتى بڕینى گیرفانى هاووڵاتیان، دەستگیرکردنى حەوت تۆمەتبارى ڕاگەیاند و دەشڵێت، "سەرجەمیان عەرەبن."

ئەمڕۆ چوارشەممە (شەشى تەمموو/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى،  لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و پلانه‌ ئه‌منییه‌ی‌ له‌لایه‌ن‌ پۆلیسی‌‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ ڕۆژانی‌ پێش جه‌ژن له‌ناو بازاڕ ‌‌و شوێنه‌گشتییه‌كان دایڕشتووه‌، پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان حه‌وت تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ گیرفانی‌ هاوڵاتیانیان بڕیبوو."

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى، سەبارەت بە ناسنامەى ئەو کەسانەى دەستگیرکراون، "حه‌وت تۆمه‌تباریان له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركرد کەسەرجەمیان بەناسنامە عەرەبن، كه‌ گیرفانی‌ هاووڵاتیانیان بڕیبوو."

دەشڵێت، "له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ا، س) له‌دایكبووی‌ 1993، (ع، م) له‌دایكبووی‌ 1981، (م، ا) له‌دایكبووی 2007، (ر، ا)، له‌دایكبووی‌ 1965، (س، ص) له‌دایكبووی‌ 1983، (ا، گ) له‌دایكبووی‌ 1982 و (ع، م) له‌دایكبووی‌ 1969 به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ (446) له‌یاسای‌ سزادا ڕاگیراوان‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌."

بڕینى گیرفان و دزینى پارە لە هاووڵاتیان، زیاتر لە شوێنە گشتییەکان و بازاڕەکان ئەنجام دەدرێت، ئەمەیش وایکردووە لە شارەکان پۆلیسى تایبەت دابنرێت بۆ نەهێشتنى ئەم جۆرە دزیە و دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى ئەم جۆرە تاوانە ئەنجام دەدەن.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین