بەریتانیا پێنج بڕیارى نوێ بۆ رێگریکردن لە قاچاخچیەتى لە سنوورەکانى ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

کونسوڵخانەى بەریتانیا لە هەولێر بۆ رێگریکردن قاچاخچیەتى لە سنوورەکانى چەند یاسایەکى نوێی حکومەتى بەریتانیا بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت، "لە ئەمڕۆوە چەندین ڕێوشوێن لە یاسایی نوێی سنوورەکاندا هاتوونەتە کار."

ئەمڕۆ دووشەممە (چوارى تەممووز/2022) کونسوڵخانەى بەریتانیا لە هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، پێنج دەسەڵاتى نوێ لەلایەن حکومەتى بەریتانیا بۆ فەرمانگانەى پەیوەستن بە کاروبارى کۆچبەران "بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچی کردن بە خەڵک و ئاسایشی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە گەشتە مەترسیدارەکان."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، سزا نوێیەکانى بەریتانیا بریتییە لە:

ــ زۆرترین سزاى زیندانى هەتاهەتایى بۆ قاچاخچى کردن بە خەڵک و کاپتنى بەلەمى بچووک.

ــ زیادکردنى سزاکان بە هۆى چوونە ناوەوەى نایاسایى بۆ بەریتانیا یان مانەوەى زیاتر لە ماوەى ڤیزا.

ــ پێدانى دەسەڵات بۆ خێرارکردنى گەڕانەوەى تاوانبارە بیانییە مەترسیدارەکان.

ــ دەسەڵاتى نو بەخشرا بە ئەفسەرانى تایبەت بە کارووبارى کۆچبەران لە گەڕان بە دواى کۆچبەرى نایاسایى لە ناو کۆنتێنەرەکاندا.

ــ سزاى ڤیزا بۆ ئەو وڵاتانەى کە هاوڵاتیانى خۆیان وەرناگرنەوە کە مافى ئەوەیان نییە لە بەریتانیا بن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین