یۆنان: توركيا تا ساڵی  (2028) ناتوانێت فرۆكه‌ى ئەمەریكی به‌ده‌ست بێنيت تورکیە

نوچەنێت:

كيرياكۆس ميتسۆتاكيس، سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان دواى بەشداریکردنى لە كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ى وڵاتانی ناتۆ، تیشكی خستە چەند پرسێكی پەیوەست بە توركیا، سەبارەت بە داواكارییەكانی رايگه‌ياند، "داواكای توركيا به‌رامبه‌ر ڕێكخراوه‌كانی توركيا له‌ ئه‌وروپا له‌ ڕووى ياساييه‌وه‌ ڕه‌وايه‌ و هۆكاريان هه‌يه‌." سەبارەت بە فڕۆكەی (ئێف 16) گوتی، "تا شەش ساڵی تر توركیا ناتوانێت ئەو فڕۆكانە بەدەست بهێنێت."

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ (30/حوزه‌يران/2022) ماڵپه‌رى (توركى) بڵاويكرده‌وه‌ دواى كۆبوونه‌وه‌ى لەگەڵ سه‌رۆكى وڵاتان لە کۆبوونەوەى لووتکەى ناتۆ كيرياكۆس ميتسۆتاكيس، سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان لە كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌باره‌ى ناكۆكى يۆنان و توركيا لەسەر دوورگەكان ڕایگەیاند، "فرۆشتنی فڕۆكەی (ئێف 35) بە يۆنان و (ئێف 16)بە توركيا په‌يوه‌ندى به‌ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكاوه‌ هه‌يه‌، ئێمه‌ش داواكاريمان پێشكه‌شى ئه‌مه‌ريكا كردووە ئه‌گه‌ر په‌سه‌نديش بكرێت پێم وانيه‌ بتوانين تاوه‌كو پێش ساڵی (2028) به‌ده‌ستى بهێنين، چونكە ئه‌و كات‌ ئێمه‌ بارودۆخۆی داراییمان بۆ ئه‌م پڕۆسه‌يه‌ گونجاو دەبێت. " 

ده‌رباره‌ى ناكۆكییەكانی توركيا و يۆنان له‌سه‌ر دورگه‌كانى قوبرس، ميتسۆتاكيس ئاماژەى بەوەکرد، "حكومه‌تى يۆنان به‌شێوه‌يه‌كى ياساى وه‌ڵامى ئەم بابەتە ده‌داته‌وه‌. "

سەبارەت بەواژوكردنى ياداشتنامه‌يه‌ى لێکتێگەیشتن لە نێوان توركيا و سويد و فينلەندا، كه‌ توركيا رێگربوو به‌رانبه‌ر ئه‌م دوو وڵاته‌ بۆ ئه‌ندامبوونیان له‌ناتۆ به‌پاساوى داڵدەدانی نەیارانی توركیا، سەرۆكی یۆنان گوتى، "توركيا لە رابردوو خه‌باتێكى زۆری كردووە ئيستاش دژ بەو هێزە لەشەڕدایە، هەروەها لە ڕووی یاساییشەوە توركيا پاساوى ياسايى بەرانبەر ئەو رێكخراوانە هەیە، كە لە ئەوروپا رووبەڕوویان دەبێتەوە‌." 

توركیا و یۆنان ناكۆكی مێژوویان هەیە، لە ماوەی رابردوو سەرۆك وەزیرانی یۆنان لە كۆنگرێس داوای لە ئەمەریكا كرد، فڕۆكەی (ئێف 16) بە ئەمەریكا نەفرۆشن، لەدوای ئەم لێدوانە ئەردۆغان پەیوەندییەكانی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە راگرت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین