سەعید هەرکى: چاوەڕێمان دەکرد ڕاپۆرتى سێیەمى چاکسازى ڕاپۆرتێکى باشتر بێت کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

لە بارەى ناردنى سێیەم ڕاپۆرتى چاکسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ پەرلەمانى کوردستان، سەعید هەرکی جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "بەراورد بە ڕاپۆرتى یەکەم و دووەمى چاکسازى، ڕاپۆرتى سێیەم باشە، داتاکان خراونەتەڕوو، بەڵام چاوڕێمان دەکرد ڕاپۆرتێکى باشتر بێت."

ڕۆژى پێنجشەممە (30/حوزەیران/2022) سەعید هەرکی جێگری سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکى تایبەت بۆ نوچەنێت ڕایگەیاند، "ڕاپۆرتى سێیەم بەراورد بە ڕاپۆرتەکانی یەکەم و دووەم باشترە، داتاکان خراونەتەڕوو، ئاماژەش بەوە کراوە کە چاکسازی بەردەوامە لەناو سێکتەرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان."

سەعید هەرکى، ڕوونکردنەوەى زیاتر لەسەر ناوەڕۆکى ڕاپۆرتى سێیەمى چاکسازى دەدات و دەشڵێت،" سەرنجەکان زیاتر لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە بوو، چونکە وەزارەتێکی هەستیارە، هەستیارییەکەش ئەوەیە کە دوو لەشکری تایبەت پارتی و یەکێتی، ئەو دوو لەشکرە وەکو پێویست نەچوونەتە ژێر دەسەڵاتى وەزارەتی پێشمەرگە، بۆیە جێبەجێنەکردنی بڕگەکانی چاکسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە ڕەنگە ئاستەنگ دروست بکات، بۆیە جێبەجێکردنى بڕگەکانى یاساى چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەگە پێویستى بە رێککەوتنێکی سیاسی هەیە."

دواى دەرچوونى یاساى چاکسازى لە (2020)، لەسەر جێبەجێکردنى ئەم یاساییە، حکومەتى هەرێمى کوردستان تاوەکو ئێستا سێ ڕاپۆرتى پێشکەش بە پەرلەمانى کوردستان کردووە، کە تێیدا پرۆسەى جێبەجێکردنى ئەم یاسایە لە سەرجەم سێکتەرەکان دەخاتەڕوو.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین