نوچه‌نێت ورده‌كاری گه‌ڕاندنه‌وه و هه‌ژماركردنی خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی و كه‌رتی تایبه‌ت بۆ سه‌ر خزمه‌تی شارستانی ده‌خاته‌ڕوو
چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (26/حوزه‌یران/2022) سانا‌و فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه و هه‌ژماركردنی خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی و خزمه‌ته‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ سه‌ر خزمه‌تی شارستانی ده‌ستی پێكردووه، وه‌ك ئه‌و گوتی، "پرۆسه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێنماییه‌ی كه له‌م دواییانه‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رچووه، ده‌ستی پێكردووه، تا ئێستایش بەهەوڵ و ماندووبونی ئەندامانی لیژنەی ڕاژەی ئەنجومەنی وەزیران، هەژمار کردنی ڕاژەی چەندین فەرمانبەر لەوەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراوە بەوەزارەت هەژمار کراوە، سەرەڕای ئەمەش بە فەرمانی ڕێزدار جەنابی سەرۆکی حکومەت، ئەوانەی ڕێکەوتی لە دایکبوونییان (1955) بوو و لە مافی خانەنشینی بێبەش بوون، بەهۆی ئەوەی ساڵانی خزمەتییان لە (15) ساڵ کەمتر بوو خزمەتەکانیان گەیەندرایە (15) ساڵ بۆ ئەوەی مافی خانەنشینی بیانگرێتەوە، کە ژمارەیان ( 155 ) فەرمانبەر بوو".
به گوته‌ی سانا‌و فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی، ئه‌نجامی پرۆسه‌كه بارگرانی دارایی له‌سه‌ر حكومه‌ت زیاد ده‌كات، چونكه وه‌ك ئه‌و گوتی، "ئەم خزمەتانەی بەمەبەستی سەرمووچە هەژمار دەکرێت دووجار بارگرانی دارایی دروست دەکات، چونکە سەرەتا دەبێتە هۆی زیاد بوونی مووچەی بنەڕەتی و دواتر بڕی ئەو دەرماڵەی بە جێگیر و ناجێگیرەوە کە پێشتر بە ڕێژەیەک لە مووچەی بنەڕەتی، بە پێی جۆری دەرماڵەکە بە فەرمانبەرەکە دراوە زیاد دەبێت".
له باره‌ی جۆری ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه بۆ سه‌ر خزمه‌تی شارتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و هه‌ژمارده‌كرێن و ئه‌و ئیمتازاتانهی كه ده‌یانگرێته‌وه، سانا‌و فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی گوتی، "هەژمارکردنی خزمەتی پێشمەرگاییەتی، بە پێی یاسای ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە، ژمارە(38)ی ساڵی(2007) و ڕێنمایی دارایی لە پێش (5/3/1991) بۆ مەبەستی سەرمووچە و خانەنیشینی هەژمارە دەکرێت، بەڵام دوای ئەم ڕێکەوتە تەنها تەنها بەمەستی خانەنشینیە"، له باره‌ی خزمه‌تی كه‌رته‌كانی تریشه‌وه گوتی، "خزمەتی کەرتی تایبەت بەتەنها بۆ مەبەستی سەرمووچە و خانەنشینی بۆ پارێزەران، ڕۆژنامەنووسان، پزیشکان، ئەندازییاران، هەژمار دەکرێت".
به گوێره‌ی نووسراوێك كه له‌م دواییانه‌دا ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كان كراوه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه، كه "لەمەودوا وەزارەت و فەرمانگەكان دەتوانن نووسراوی هەژماری راژەی پلە باڵا و هەموو ئەو فەرمانبەرانەی لە راژە بەردەوامن، بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران رەوانە بكەن، بۆ ئەژماركردنی خزمەتەكانیان".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment