سعوودیه‌ و ئێران باڵیۆزخانه‌كانیان له‌ لاى یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هادى ئه‌فقه‌هى دیپلۆماتكارى پێشووى ئێران ئاشكراى كردووه‌، دواى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ سعوودیه‌ و ئێران، ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌ست به‌ په‌یوه‌ندى دیپلۆماسى نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ و باڵیۆزخانه‌كانیان له‌ لاى یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26 حوزه‌یرانى 2022 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دواى سه‌ردانێكى بۆ سعوودیه‌، گه‌یشته‌ تاران. هادى ئه‌فقه‌هى دیپلۆماتكارى پێشووى ئێران له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى باس له‌وه‌ ده‌كات، دواى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى هه‌ردوو وڵات باڵیۆزخانه‌كانیان له‌لاى یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ى ئێران دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، زانیارییه‌كانى له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وه‌رگرتووه‌ و پایه‌مه‌كه‌ى كازمیش بۆ ئێران ئه‌وه‌یه‌، پێیان راده‌گه‌ینێ كه‌ ئه‌ركى ئه‌و وه‌ك ناوبژیوان كۆتایى هاتووە.

له‌ مانگى كانوونى دووه‌مى 2016 دواى هێرشكردنه‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ و باڵیۆزخانه‌ى سعوودیه‌ له‌ تاران، عادل جوبه‌یر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كاتى سعوودیه‌ پچڕانى په‌یوه‌ندى دیپلۆماسى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاند و داواى له‌ دیپلۆماتكارانى ئێران كرد له‌ ماوه‌ى 48 كاتژمێر سعوودیه‌ جێبهێڵن.

ماوه‌ى ساڵێكه‌ حكومه‌تى عێراق چاودێریى دانوستاندنى سعوودیه‌ و ئێران ده‌كات، كه‌ پێنج گه‌ڕى له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چووه‌ و پێشتر به‌رپرسانى باڵاى ئێران پشتڕاستى به‌ڕێوه‌چوونى دانوستاندنه‌كانیان كردووه‌ و ستایشى رۆڵى عێراقیان كردووه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین