کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەرزدەبێتەوە
نوچەنێت:
بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت و سبەى پلەکانى گەرما بەرزدەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە (26/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕەوشى کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى ساماڵە، لەگەڵ بوونى توزێکى سووک، ئەگەرى زیادبوونى خێرایى با لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەیە."
كەشناسى هەرێم زیاتر ڕوویندەکاتەوە، "لە کاتەکانى ئێوارەدا پێشبینى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لە سەر بەشێک لە ناوچەى جیا جیا دەکرێت بە ئاسـتێکى مامناوەند، بە تایبەتى لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى کەرکووک و ناوچەکانى ترى باشوورى هەرێم."
سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى دووشەممە، کەسناشى هەرێم ڕایدەگەیێنێت، "ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک لەسەر هەندێ ناوچە .پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی ( 1 تــا 3 ) پلە لەناوچە جیاجیاکاندا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment