حكومه‌ت بودجه‌ى هه‌رێم و پشكى هه‌رێم له‌ عێراق تاوتوێ ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كرد و تێیدا بابه‌تى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و پشكى بودجه‌ى هه‌رێم له‌ به‌غدا تاوتوێ كرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م  نۆى ئادار، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كرد.

به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دۆخى دارایى ئێستاى هه‌رێم و ئاماده‌كارییه‌كانى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2021 كراوه‌ و هه‌روه‌ها باس له‌ داتاى خه‌رجى و داهاتى خه‌ملێنراوى وه‌زاره‌ته‌كان كراوه‌.

دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ ئاماده‌كردنى بودجه‌ى هه‌رێم هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رچاو بگیرێن و بودجه‌یه‌كى واقیعى و شه‌فاف بێت، "شت بە داتا و داهاتی نەوتی و نانەوتی و کورتهێنان و خەرجی ڕاستەقینە ببەستێت بە ئامانجی برەودانی زیاتر، بە شەفافیەت لە دارایی گشتی هەرێمی کوردستان".

له‌ به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ پرسى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى عێراق و پشكى هه‌رێكى كوردستان كراوه‌ و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان کردەوە، بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، لە نێویشیاندا بابەتی شایستە داراییەکانی هەرێم،  لە سەر بنەمای دەستوور.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین