عێراق رۆژانه‌ى 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ ئه‌وروپا ده‌دات ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى ئاشكراى كردووه‌، بڕى 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ى بازاڕى ئه‌وروپا ده‌كات و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ناردنى ئه‌و بڕه‌ هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ئۆپێك ده‌بێت.

كۆمپانیاى به‌ بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق كه‌ به‌ "سۆمۆ" ده‌ناسرێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22 حوزه‌یرانى 2022 ئاشكراى كردووه‌، عێراق ده‌یه‌وێ پێگه‌ى خۆى له‌ بازاڕى نه‌وت له‌ ئه‌وروپا به‌هێز بكات.

عه‌لا یاسرى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاكه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ده‌ڵێ، "بڕى 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه‌ بۆ بازاڕه‌كانى ئه‌وروپا ئاماده‌ ده‌كرێت" روونیشى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و نه‌وته‌ هه‌نارده‌كراوه‌ له‌ خاوى مامناوه‌ندى و قوڕسى به‌سڕه‌، له‌گه‌ڵ خاوى كه‌ركووك ده‌بێت.

ئاشكرایشى كردووه‌ كه‌ بڕى خواستى رۆژانه‌ى ئه‌وروپا ئێستا دوو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیله‌. به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى سۆمۆ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ى بۆ ئه‌وروپا هه‌نارده‌ ده‌كرێت هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ رێككه‌وتنى ئۆپێك ده‌بێت.

له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى رووسیا و ئۆكرانیا، ئه‌وروپا تووشى كێشه‌ى كڕینى سووته‌مه‌نى بووه‌، به‌ تایبه‌تى ده‌زانرێت كه‌ رووسیا بڕێكى زۆر وزه‌ى ئه‌وروپا دابین ده‌كات، ئێستایش كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر سه‌پێنراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین