سەربازگەى باشیک مووشەکباران کرا کوردستانی

نوچەنێت:

لە ماوەى یەک مانگدا، بۆ دووەمین جار بە مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەیەکى سەربازى تورکیا لە سنوورى ناحیەى زیلکان.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (17/حوزەیران/2022) محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زیلکان بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەمشەو دوو مووشەک ئاراستەى بنکەى سەربازى باشیک کران، بەڵام مووشەکەکان لە دەرەوەى سەربازگەکە کەوتوونەتەخوارەوە.

 محەممەد ئەمین زیاتر ڕوونیکردەوە، ئەو مووشەکانەى ئاراستەى بنکەى سەربازى باشیک کراون، هیچ زیانێکى گیانى و ماددى نەبووە.

ئەم هێرشەى ئەمشەو بۆ سەر ئەو سەربازگەیە لە کاتێکدایە، ڕۆژى (9)ـى حوزەیرانى (2022) دوو مووشەک ئاراستەى سەربازگەى باشیک کرا بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبوو. سەربازگەى باشیک لەدواى سەرهەڵدانى داعش لە عێراق، لەلایەن تورکیاوە لە سنوورى شێخان دروستکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین