دژەتیرۆرى کوردستان: لە کەلار تورکیا بە درۆن ئۆتۆمبێلێکى پەکەکەى کردە ئامانج کوردستانی

نوچەنێت:

دژەتیرۆرى کوردستان، لەسەر هێرشەکەى ئەمڕۆى کەلار بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکى مەدەنى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج."

ئەمڕۆ هەینى )17/حوزەیران/2022) دژەتیرۆرى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 9:30ی پێشنیوەڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لە نزیک سایلۆی کەلار لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى دژەتیرۆرى کوردستان دووپاتى دەکاتەوە، لە ئەنجامى هێرشەکەدا، "چوار کەس کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون کوژران و یەکێکی دیکەش لە سەرنشینەکان بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە."

دژەتیرۆرى کوردستان ڕاشیگەیاند، "بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی بەئامانجگیراون چەکدارانی پەکەکە بوون و لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج."

بەیانى ئەمڕۆ بە درۆن لە باکوورى شارۆچکەى کەلار ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج، کە لەسەرەتادا وا بڵاوکرایەوە، رووداوەکە تەقینەوە بووە نەک بۆردوومانکردن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین