بە درۆن ئۆتۆمبێلێک لە کەلار دەکرێتە ئامانج کوردستانی

نوچەنێت:

لە کەلار بە درۆن ئۆتۆمبێلێک دەکرێتە ئامانج، بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان لە هێرشەکەدا چوار کەس بوونەتە قوربانى.

ئەمڕۆ هەینى (17/حوزەیران/2-2022) لە نزیک سایلۆى کەلار ئۆتۆمبێلێکى مەدەنى ئەمڕۆ بەدرۆن کراوەتەوە ئامانج، ئەگەرچى سەرەتا وا بڵاوکرایەوە تەقینەوە بووە.

بەپێى زانیارییەکانى رووداو، هێرشە بە درۆن ئەنجامدراوە و تاوەکو ئێستا چوار کەس بوونەتە قوربانى و یەکێکیش بە سەختى بریندار بووە.

وەزارەتى بەرگریى تورکیا لەسەر هێرشەکەى ئەمڕۆ کەلار لە ڕاگەیێندراوێکدا پشتڕاستى دەکاتەوە و تێیدا هاتووە، شەش چەکدارى پەکەکەیان لە هەرێمى کوردستان کردۆتە ئامانج، دەشڵێت بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان بۆ سەر چەکدارى  پارتى کرێکارانى کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین