بۆ يارمه‌تى دانى ئۆكرانيا، ناتۆ وه‌زيرى به‌رگرى وڵاته‌كانى ئەندامی كۆدەكاتەوە
نوچەنێت:
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ( 16 / حوزه‌يران / 2022 ) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆل)ى توركى بڵاويكرده‌وه لە پێناو دەستكەوتنی ئەو هاوكاریانەی دە]رێتە ئۆكراینا، لەسەر داوای ناتۆ وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندامی ئەم رێكخراوە كۆدەبنەوە.
كۆبونه‌وه‌ی وه‌زيرانى به‌رگريى ناتۆ له باره‌گاى ئەو رێكخراوە له برۆكسل به سه‌رۆكايه‌تى یەنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێرى گشتى ناتۆ بەڕێوەچوو.
هەر له كۆبوونه‌وه دا گفتوگۆ لەسەر جۆری هاوكارییە سەربازییەكانی وڵاتانی ئەندام بۆ ئۆكرانيا كرا، كە كام وڵات چ جۆره هاوكارييه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات، هەر لەو كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوە بڕیارە گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتی رەوانەكردنی هاوكارییەكان بۆ ئۆكراینا دەكرێت.
بڕیاریشە له رۆژانی ( 30 و 28 )ى ئەم مانگە لوتكه‌ى مه‌دريد به‌رێوه بچێت و وه‌زيرانی وڵاتانی ئەندام سەرقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی ئامادەكاریییەكانن.
لۆيد ئۆستين، وەزیری بەرگریی ئەمەریكای روونیكردەوە، كە وڵاتەكەی بڕیاری داوە پشتگيرى درێژخايه‌نى ناتۆ بۆ ئۆكرانيا به‌رده‌وام ده‌بێت. هەروەها هاوپەیمانی ناتۆ سوپاسی ئەمەریكای كرد، كە دوێنێ بڕی یەك ملیار دۆلار هاوكاری پێشكەش بە ئۆكراینا كرد.
ستۆڵتنبێرگ چاوەڕوانە له لوتكه‌ى مه‌دريد كۆده‌نگيەك له‌سه‌ر پاكێچێكى گشتگيرى هاوكارييه سه‌ربازييه‌كان بۆ ئۆكرانبا دروست بێت، هه‌روه‌ها هاوبه‌شه‌كانى ئاسيا و زه‌رياى هادی، ژاپۆن، كۆرياى باشوور، ئوستراليا و نيوزله‌ندا هەریەك سويدو فینله‌نداكە تازە داوایان بوون بە ئەندامیان لە ناتۆكردووە، سه‌ركرده‌كانيان لەو توكەیە ئاماده ده‌بن.
سەبارەت سوید و فینلەنداش سكرتێری ناتۆ رایگەیاند، "هه‌ردوو وڵات ديموكراسيه‌كى به‌هێزيان هه‌يه و به‌هاكانيان له‌گه‌ڵ ناتۆ بۆ بوون به هاوپه‌يمانيه‌كه ده‌گونجێت پشتگيرى داواكاريیەكەیان دەكەین.
ستۆڵتنبێرگ ماوه‌ى به‌رێوه‌بردنى وه‌كو سكرتێرى گشتى كۆتايى هاتووه، به‌ڵام سالێك ماوه‌ى كارەكەى درێژكرايه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment