ميسڕ و ئيسرائيل و يەكێتى ئەوروپا سێ قۆڵى واژۆ دەكەن
نوچەنێت:
وەزارەتى نەوتى ميسڕى رايگەياند، "رێككەوتنە لە چوارچێوەى كۆڕبەندى گازى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە، كە لە ساڵى (2019) دامەزاوە."
ئامانج لەو رێككەوتنە ڕەوانەكردنى گازى سروشتييە لە ئيسرائیلەوە بۆ ميسر، لە وێسیگەكانى ئەو وڵاتە شل دەكرێتەوە، پاشان ڕەوانەى وڵاتانى ئەوروپا دەكرێت، پێشتريش لە ساڵى (2020) رێككەوتنێك كراوە، كە ئيسرائيل بە بەهاى (15) مليار دۆلار گاز رەوانەى ميسر بکات، لەوێشەوە دووبارە رەوانەى وڵاتانى ئەوروپاى بكات.
ڤۆن دێر لاين لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى لەگەڵ عەبدولفەتاح سيسى، سەرۆكى ميسڕ رايگەياند، "بۆ كۆتاييهێنان بە پشتبەستن بە سووتەمەنى رووسيا، ئەو رێككەوتنە لەگەڵ وڵاتانى سەر دەرياى ناوەڕاست واژۆكراوە."
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "ئەو سەردانە لە بوارى هاوكارى وزە بۆ وڵاتانى ئەوروپا هەنگاوێكى گرنگە، لە هەمانكاتيش بەمەش ميسر دەبێتە ناوەندێكى ناوچەيى بۆ وزەى ئەوروپا."
دەربارەى ئەو قەيرانە ئابوورەيەى رووى لە ميسر كردووە، سەرۆكى كۆمسيۆنى ئەوروپا بەڵێنى دا بە بڕى (100) مليۆن يۆرۆ بۆ پاڵپشتى لە ئاسايشى خۆراك لە ميسر بكات و سێ مليار يۆرۆش بۆ پاڵپشتى پڕۆژەكان دابين بكەن.
لەبەشێكى ترى قسەكانى هيواى خواست ئەو هاوكارييە ببێتە زيادبوونى هەڵگرتنى دانەوێڵە و هاوكارى كۆمپانياكان بۆ جووتياران.
لاى خۆشييەوە عەبدولفەتاح سيسى رايگەياند، "سەردانى ڤۆن دێر لايين لە كاتێكدايە پەيوەندييەكانى ميسر لەگەڵ يەكێتى ئەوروپا بەهێزە، بەو ئامانجەى ببێتە هۆكارى بەرەوپێشچوونى كارى هاوبەشيمان."
سەبارەت بە ناوەڕۆكى كۆبوونەوەكەش سەرۆكى ميسر ئاماژەى بەوە كرد، "لەو كۆبوونەوەى باسمان لە دروستكردنى رێگەى تازە كردووە بۆ بەرەوپێشچوونى پەيوەندى نێوان ميسر و يەكێتى ئەوروپا لە قۆناغى داهاتوو، بەتايبەت لە گازى سروشتى و گواستنەوەى كارەبا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment