وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ گێڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هه‌ر چه‌نده‌ وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق به‌ڵێنى دابوو ته‌واوى كه‌مپى ئاواره‌كان له‌ عێراق دابخات، به‌ڵام به‌ هۆى بارودۆخى ئه‌منى و سیاسى نه‌يتوانيوه‌، ئه‌م به‌ڵێنه‌ى بباته‌سه‌ر، بۆیه‌ تا ئێستا 28 كه‌مپ ماون، كه‌ 37 هه‌زار كه‌سیان تێدا نیشته‌جێیه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15 حوزه‌یرانى 2022 وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ئاشكراى كردووه‌، تا ئێستا 37 هه‌زار كه‌س له‌ 28 كه‌مپى ئاواران ماونه‌ته‌وه‌. ئه‌م زانیارییانه‌یش له‌ لایه‌ن كه‌ریم نوورى بریكارى وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ فه‌رمییه‌كان وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران نزیكه‌ى 750 هه‌زار كه‌سی ئاواره‌یش له‌ ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كان له‌ شاره‌كانى دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانى ده‌ژین.

هه‌رچه‌نده‌ وه‌زاره‌تى كۆچ بڕیارى دابوو ته‌واوى كه‌مپه‌كان دابخات و خه‌ڵكه‌ ئاواره‌كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدى خۆیان، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ ئه‌م كاره‌ بكات. وه‌ك  رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى عێراق باسى كردووه‌، هۆكاره‌كه‌یش ئه‌منى و سیاسییه‌.

له‌ هاوینى 2014 رێكخراوى تیرۆریستى داعش رووبه‌رێكى فراوانى له‌ خاكى عێراق داگیركرد، به‌م هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ى چوار ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون، كه‌ له‌ 170 كه‌مپ نیشته‌جێكرابوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین