ئهنوهر دۆڵهمهڕى ژینگهپارێز: دهبێت حكومهت له پیسبوونى ههواى كوردستان بێته دهنگ
دیمانهى: لاڤین عومهر
بۆچی تا ئێستا نەمانتوانیوە وەک پێویست ژینگە بپارێزین؟ هۆکار چییە؟
پاراستنی ژینگە لەناو هەموو ئاین و نەتەوەیەک ئەرک و ئهخلاق و رێزگرتنە لە ژیان. بێگومان پەروەردەی ناتەندروست یەکێکە لەو خاڵە گرنگانەی کە چ لە ماڵ و چ لە قوتابخانەوە بێت. رۆڵی مامۆستایانی ئاینی زۆر کەمتهرخەم بوون لەئاست هۆشیاری ژینگەیی. بەڵام ئەگەر سەیری ئێستا بکەین بە بەراود بە رابردوو زۆر جیاوازى ههیه و ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگه باشتر بوونە. بێگومان نابێت رۆڵی ئەو سەنتەر و و رێکخراو و کۆمەڵانە لە بیر بکەین کە لەبواری ژینگەپارێزیی کارێکی باشیان ئەنجام داوە. بهڵام هیوادارم حکومهت پاڵپشتی سەرەکیمان بێت تاکو بتوانین ئەرکی باشتر لەبواری ژینگەپارێزیی بنوێنین.
ئایا بە بۆچوونی تۆ ژینگەپارێزیی تەنیا كۆكردنهوهى زبڵ و خاشاکە؟
بێگومان نەخێر، زبڵ و خاشاک تەنیا بەشێکی بچووکە لە پیسبوونی ژینگە زۆر هۆكارى ترمان هەیە لەوانە نەبوونی بەرنامەی دووبارە بەکارهێنان Reduse-کەم کردن Recycling هەروەها بێ پلانی حکومهت. ئێمە دەتوانین خاک و ئاو لە پاشماوەکان پاک بکەینەوە بهڵام ناتوانین هەوا خاوێن بکەینەوە کە ئێستا پیسبوونی هەوا لە هەموو دنیا ترسناکترینە کە بۆ داهاتوو دەبێت حکومهت پلانێکی باشتری هەبێت لەم بوارەدا.
پێتوانیە دەنگە دەنگ بەشێکە لە پاراستنی ژینگە؟
بیگومان زۆر راستە چونکە ژینگە خولیای ئارامی و هێمنییە نەک دەنگە دەنگ و ژاوهژاو. بۆ نموونە شەڕ لەسەر سنوورەکان و چیاکان یەکێک بووە لە هۆكارى تێکچوونی سیستهمی رووهكى و زیندەوەرەکان.
ئێوه وەک بەرپرسی سەنتەری بارزان بۆ ژینگەپارێزیی و شاخەوانی پێتوایە دەبێت تەنیا دارستان پارێزگارى لێبكرێت؟
بێگومان نەخێر، سەرچاوەی ئاوی شیرین وهەوایەکی پاک لە چیاکانمانە دەبێت لەو قۆناغەی ئێستا ئێمە پارێزگاری لە شاخەکان و دارستانەکانمان بکەین چونکە بەهۆی نەبوونی پلانی تۆکمەی حکومهت خەریکە کوێستانەکانمان بەهۆی هەبوونی مێگەلە مەڕو ماڵاتی زۆر لە رووی رووهكییهوه لە ناودەچێت. پەرژین و سیمکردنی بناری چیایەکان و بردنی رێگَاکان ئەویش هۆکارێکە بو تێکدانی ژینگە.
شاخەوانی بۆ خۆشى و كات بهسهربردنه؟ یان هۆشیارکردنەوەشه، چونکە خەڵک زیاتر بە سروشت و ژینگە ئاشنا دەبن؟
شاخەوانی وانەی ژیانە. شاخەوانی وەرزش نییە شەڕی نێوان مرۆڤ و سروشت نییە نواندنی هێز و وزە نییە چوونە سەر و هاتنەوە خوارهوهیش نییە. شاخەوانی گەشەکردنی خۆتە لە ناخی خۆتدا. یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی شاخەوانی زانستی هۆشیارکردنەوەی خەڵک و گەشتیارە، کە سەردانی سروشت دەکەن چونکە شاخەوانی راستەقینە پڕە لە ئەزموونی ژینگەپارێزیی.
خەڵکی چۆن بیر لە شاخەوانی و ژینگە دەکەنەوە؟
لە کوردستان شاخەوانی ئەزموونیکی نوێیه، ئێستا خەڵک لە هەردوو رەگەز رووییان تێکردووە. كهسى وهها هەیە تەنیا بۆ کات بەسەربردن دەڕوات، کەسانێکیش هەن خولیای زانستی شاخەکانن و لە هەموو روویەکەوە چێژی لێ وەردەگرن. هەمانە لەبواری داراییش سوودی لێ دەبینن بە هێنانی گەشتیار یان شاخەوانی بیانی.
بە بۆچوونی ئێوه خەڵکی ئەو پێشکەوتنەی بەخۆوە دیوە، بۆ بەشداریکردن بۆسەر شاخ و رێنمای ژینگە؟
نەخێر،چونکە یەکێک لە یاساکانی شاخەوانی جیهانی، هەبوونی جەستەیەکی لێهاتوو و زانیارى فێرکاری وتهكنیكى و شارەزابوونە لە خوولە سەرەتایەکانی شاخەوانی، چونکە شاخەوانی پێکهاتووە لە چوونەسهر لووتکە بەرزەکان، رازەوانی، ئەشکەوتهوانی، هەر هەموویان پێویستی بە زانستی تایبەت و جلوبەرگی تایبەتە کە زۆر بەداخەوە لە کوردستان لە هەموو روویەکەوە پێشکەوتنی بە خۆیەوە نەبینیوە. جیا لهوهیش زۆربەی گرووپەکان بە کومەڵ گەشت دەکەن و ئەوە دەبێتە هۆی تێکدانی ژینگە.
ساڵانی رابردوو چەند یاسایەک بۆ ژینگە دەرچووه، بەڵام وەکو پێویست پابەندبوون بۆیان نهبووه،هەرچەند پاسەوانی ژینگەیش هەیە هۆکاری چییە؟ پێتوایە دەبێت توندتر بکرێت؟
زۆر راستە. پۆلیسی ژینگەش لە هەموو کوردستان رۆڵ دەگێرن. بهڵام کۆمەڵگەیەکی لهشێوهى ئێمه ماوەیەکی زۆری دەوێت تاکو بەرەو رێچکەیەکی دروست دەڕوات. هەروەها باش نەبوونی دارایی خەڵک ئەویش هۆکارێکە کە خەڵکانێک روو لە کوشتنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان دەکەن هەروەها رووەکی خۆرسک له رهگهوه دهردههنێنن.
دهگوترێ کەرەنتینەى ساڵى رابردوو کاریگەری ئهرێنێ بۆ سهر ژینگه ههبوو؟ ئهگەر پێشنیار بکرێت ساڵانە چهند رۆژ بۆ پاکردنەوەی ژینگە قەدەغەی هاتوچۆ بکرێت پێتوانییه هۆكار بێت بۆ پاكبوونهوهى ژینگه؟
تاڕادەیەک باش بوو بهڵام کاریگەریەکی بنەڕەتی نەبووە و ناشبێت. ئێمە دەبێت زانستیانە بڕوانینە ژینگە نەک چاوەڕێی ههندەک شتی نەخوازیار بین هۆشیارکردنەوەی کومەڵگا تاکە رێگەیە بۆ پاراستنی ژینگە ههروهها پێویستی بە بەرنامەی دارێژراوی حکومهت و رێكخراوه ناحكومییهكان هەیە
ژینگە پارێزی تەنیا هۆشیارییە؟ یاخود پێویستی بە بودجە و پاڵپشتی مادیش هەیە؟
ژینگەپارێزیی بنەمایەکی زانستی دەوێت و بێگومان حکومهت لە رووی دارایی دەبێت هاوکار بێت و لە رێگای هێنانی کەسانی پسپۆر لە دەرەوەی وڵات تا کادیری باش بە شێوەیەکی زانستی فێر بکرێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment