ئه‌ردوغان: خۆپیشاندانەکانى هەدەپە باجى قورسى دەبێت تورکیە

نوچەنێت:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا، لەسەر خۆپیشاندانەکانى هەدەپە لە ئيستنەبۆل راگەياند، "سەرجەم خۆپیشاندەران دەدەینە دادگا و دەبێ سزاى پێبژاردن بدەن."

ئەمڕۆ دووشەممە (13/حوزەیران/2022) ماڵپه‌ڕى (ستار) بڵاویكرده‌وه‌، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان له‌ (29)هه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجوومەنى هه‌نارده‌كارانى توركيا خۆپیشاندەرەکانى هەدەپەى بە درێژکراوەى پەکەکە ناوبرد و گوتیشى، "ئەوان له‌ ئەسته‌نبۆڵ هێرشيانكردۆتە سه‌ر پۆلیس، هەروەها بە دورشم پشتیوانى خۆیان بۆ دژەکانمان دەربڕیوە، ئەم کارەى ئەوان وامان لێدەکەن رووبەڕووى دادگايان بكەينەوە."

ئەردۆغان ڕوونیشيکردەوە، "ئەم کارەى لایەنگرانى هەدەپە باجى قورسى دەبێت و دەبێ لەبەردەم دادگا سزاى پێبژاردن بدرێن."

دواى ئەوەى لایەنگرانى هەدەپە لە ئەستنبۆڵ خۆپیشاندانێکى جەماوەریان ئەنجامدا دروشمى بەشێک لە خۆپیشاندەران حکومەتى تورکیا نیگەران کرد و لە بەرامبەردا ئەردۆغان جەختى لەوەکردەوە، "پەرلەمانى تورکیا ماف بە هیچ کەسێک نادات ستایشى دوژمنەکانمان بکرێت، ئەم ڕووداوانەش سەرکەوتنى تورکیا لە شەڕەى دژەکانى ناوەستنێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین