توركیا ترسی لە زیادبوونی هەژموونی ئێران لە سووریا هەیە
نوچەنێت:
ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە لەدوای شەڕی سووریا بۆ جاری دووەم بەشار ئەسەد، سەرۆك كۆماری سووریا سەردانی تاران دەكات، ئەوەش بۆتە جێی بایەخی دەزگا راگەیاندنەكان.
رۆژنامەنووسانی تورك لەو بڕوایەدان ئەو سەردانە پەیوەستە بە مەترسییەكانی سووریا بەهۆی سەرقاڵی رووسیا بە جەنگی ئۆكراینا، كە ئەوە وایكردووە كەمتر بەدەم خواستەكانی دەسەڵاتدارانی سووریاوە بچێت، كە ئامانجی سەرەكیان گێڕانەوەی دەسەڵاتە بۆ سەر خاكی وڵاتەكەی و رێگرییكردنە لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی توركیا دژ بەكورد.
لەم دوایەش ئێران پشتی بە چڕكردنەوەی سیاسەتەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەستووە، فاسیلی ئۆستانین فۆلۆڤینیا، لێكۆڵەر لە بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ئەكادیمای زانستەكان لە رووسیا رایگەیاند، "زیادبوونی سوپای پاسداران هێزەكانی سەر ئێران لە عێراق و سووریا و لوبنان دوو ئەركی تاران بەدەست دەهێنێت، یەكەم لادانی سەرنجی ئەمەریكا و ئیسرائیلە لەسەرەخۆی، دووەم جێبەجێكردنی پلانێكی درێژخایەنە بۆ دروستكردنی رێڕەوێكی بەردەوام لە دەریای سپی لە رێگەی پاڵپشتی دۆستەكانی لە عێراق و سووریا و لوبنان، چونكە ئێران لە كەنداوی عەرەبی بە وڵاتە سوننیەكان گەمارۆ دراوە.
لەلایەكی ترەوە دانیلا كریلۆڤ، لێكۆڵەر لە هەمان ناوەندی رووسی رایگەیاند، "بەهێزبوونی ئێران لە سووریا بەربەست بۆ توركیا دروست دەكات، بەڵام ئەو ئەگەر پەیوەست بێت بە ڕووبەبوونەوەی گەورە، ئەوە هەڵوێستی ئێران قورسایی و بایەخی لەو ناوچەیە زیاتر دەبێت، پێشموانییە بەهۆی جەنگی ئۆكراینا رووسیا بایەخەكانی لە سووریا كەمتر بكاتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment