سووریا: بۆ هەر هێرشێکى سەربازیى  توركيا وەڵامان دەبێت تورکیە

نوچەنێت:

حكومەتی سووریا لەسەر لێدوانەکانى حکومەتى تورکیا لەسەر ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن لە باکوورى وڵاتەكەی هاتە وەڵام و دەڵێت، "ئەگەر ئەم کارە بکەن، هەمان وەڵامى دوو ساڵ لەمەوبەرمان دەبێت."

ڕۆژى (10)ـى حوزەیرانى (2022) ماڵپەڕى (BBC)ـى بڵاویکردەوە، بەشار ئەسەد ڕایگەیاند، "ئەگەر تورکیا نیازى ئۆپراسیۆنى سەربازیى بۆ سەر خاکى سووریا ئەنجام بدات و سنوور ببەزێنێ، ڕاستەوخۆ بەرامبەریان دەوەستینەوە."

سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا، ئەسەد ئاماژە بەوە دەکات، "دووساڵ و نيو لەمەوبەر، له‌نێوان سوپاى سووريا و سوپاى توركيا رووبەڕووبونەوە ڕوویدا، توانیمان ئامانجى تورکیا لە ناوببەین و سەرکەوتوو نەبوون، ئەگەر تواناى سەربازیى سووریا ڕێگە بدات ئەمجارەش هەمان شت ڕوودەداتەوە."

دەربارەى بارودۆخى ئیدلیب گووتیشى، بە تێپەڕبوونى کات ئەو ناوچانەی تورکیا و گرووپەکان داگیریان کردووە ئازادەکرێن.

 هاوکات ئەسەد وەک هاوپەیمانێک ستایشى ڕووسیاى کرد و دەڵێت، "کریملین سیستەمى جیهانى هاوسەنگ کردووە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین