ئیسرائیل دیمەشق بۆردوومان دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینی (10/حوزەیران 2022) ماڵپەڕی (فرانس 24) بڵاویكردەوە سوپای ئیسرائیل لە ئاڕاستەی جۆلانەوە چەند خاڵێكی لە باشووری دیمەشق كردۆتە ئامانج، بەگوێرەی سەرچاوەیەكی سەربازی چەند كەسێك بەو بۆردوومانە بریندار بوونە.
بەپێى هەواڵێكی روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لەو بۆردوومانە چەند كۆگایەكی حزبوڵڵای لوبنانی و گرووپەكانی سەر بە ئێران لە نزیك دیمەشق كراینە ئامانج، ژمارەیەك چەكدارییان بریندار بوونە.
بەهۆی زیانەكانی ئەو بۆردوومانە چەند رێڕەوێكی فڕۆكەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی سەرجەم گەشتەكانی هاتۆچۆ لەو فڕۆكەخانەیە وەستاوە.
بۆردوومانکردنەکە لە كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بووە، سوپای سووریا توانیویەتی لە رێگەی كڵاوەی مووشەكی چەند مووشەكێك بەربداتەوە.
ئیسرائیل زۆر بەكەمی هێرشەكان پشتڕاست دەكاتەوە، بەڵام بەردەوام ئەوە دووبارە دەكاتەوە كە رێگە نادات ئێران پێگەی سەربازی لە سووریا بەهێز بكات.
ماریا زاخارۆفا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روووسیا راگەیاند، "رووسیا بەتوندی سەركۆنەی هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی دیمەشق دەكات و داوا لە ئیسرائیلیش دەكەین ئەو كردە شەڕەنگێزیانە بوەستێنێت."
لە بەشێكی تری قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "پێویستە ئیسرائیل كۆتایی بەو هێرشانە بهێنێت و چیتر پێشێلكردنی رێسا نێودەوڵەتییەكان لە خاكی سووریا مایەی قبوڵكردن نییە."
پێشتر بەهۆی بەهێزی پەیوەندییەكان و لێكتێگەیشتنیان حكومەتی رووسیا چاوپۆشی لە هێرشەكان دەكرد، بەڵام ئەمجارە رووسیا لە سەر ئاستی وەزارەتی دەرەی وڵاتەكەی سەركۆنەی هێرشەكەی كردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment