پاڵنەرەكانى توركيا بۆ هێرشەكردنە سەر باكوورى سووريا شیکاری

نوچەنێت:

توركيا بە درێژايى سنوورەكانى لە نێوان ساڵانى  (2016 و 2020) چوار ئۆپراسيۆنى سەربازى ئەنجام داوە، لە (26) مانگى رابردوو ئەنجومەنى ئاسايشى نەوتەوەيى توركيا بە پشتبەستن بە راگەياندنى ئۆپراسيۆن لەلايەن رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا، جەختى لەسەر ئۆپراسيۆنى نوێى سەربازى لە باكوورى سووريا كردەوە، ئەوەش بە پاساوى پاكردنەوەى سنوورەكانى باشوورى لە مەترسى تيرۆر.

چوار پرسيارى سەرەكى سەبارەت بەو ئۆپراسيۆنە نوێيە هەيە، توركيا ئێستا رووبەرێكى فراوانى خاكى سوورياى لەبەردەستە، بەڵام هەوڵەكانى پێشووى بۆ دروستكردنى ناوچەيەكى جياواز بە قووڵايى (30) كيلۆمەتر بە درێژايى سنوورەكانى لەگەڵ سووريا تا ئێستا شكستى هێناوە، توركيا و گرووپەكانى نزيك لەخۆى نەيانتوانيوە كۆنتڕۆڵى (70) كيلۆمەترى رۆژهەڵات و رۆژئاواى كۆبانێ بكەن، ئەوە جگە لەوەى بەشێكى زۆرى ناوچەكانى دەوروبەرى قامشلى تا دەگاتە رووبارى ديجلە لە رۆژهەڵات لەژێر كۆنتڕۆڵى توركيا نييە.

بەردەوام هێزەكانى رووسيا لەو ناوچانە بەربەستن لەبەردەم توركيا، ئەوەش لە كاتێكدايە (ميكانزمى هاوبەش) لە نێوان ئەنقەرە و مۆسكۆ هەيە، ئێستا توركيا بۆ دووبارە هەوڵەكانى بۆ كۆنتڕۆڵكردنى هەندێك لەو ناوچانە، هەستى متمانەى بە تواناكانى خۆى هەيە، ئەوەش گەيشتە پلەيەك ئەردۆغان بە ئاشكرا باس لە ئەگەرى ئۆپراسيۆنێك بكات، سەرۆكى توركيا ئاماژەى بەوەش كرد، "وڵاتەكەى بە شێوەيەكى سەرەكى ئامانجى مەنبەج و تەلرەفعەتى رۆژئاواى كۆبانێيە."

چوارى هۆكارى سەرەكى روونى ئۆپراسيۆنە نوێیەکەى تورکیا

يەكەم: كۆنتڕۆڵكردنى ناوچەيەكى تر بە درێژايى سنوورى توركيا لەگەڵ سووريا، بۆ بەردەواميدان بە هەردوو ناوچەى كە پێشتر لە چوارچێوەى دروستكردنى ناوچەى ئارام ئۆپراسيۆنى تێدا ئەنجام داوە، كە گونجاوە لەگەڵ رووبەڕووبوونەوەى پارتى كرێكارانى كوردستان و يەكينەكانى پاراستنى گەل. 

دووەم: ئەنقەرە پێيوايە رووسيا سەرقاڵى جەنگى ئۆكراينايە، ئەو كات و ئيمكانيەتەى نييە رێگە لە ئۆپراسيۆنى نوێى توركيا بگرێت، ئەو شەرعيەتە سياسيەشى نييە رەخنە لە توركيا بگرێت، چونكە خۆى هێرشى كردۆتە سەر دۆنباس.

لەماوەى رابردوو رووسيا فڕۆكە و هێليكۆپتەر و مووشەكى دژە فڕۆكەى بدرۆتە بنكەى فڕۆكەخانەى قامشلى، هێزەكانى ئەمەريكاش لە سنوورەكانى باشوورى ئەو ناوچەيە هەن. 

سێيەم: ڕەهەندێكى سياسى ناوخۆيى هاوشێوەى دژايەتى وەرگرتنى سويد و فينلەدا لە ناتۆى هەيە، لەگەڵ بەردەوامى قەيرانى ئابوورى پێش هەڵبژاردنەكان لە بەرژەوەندى ئەردۆغان دەنگدەران  دژ بە پيلانەكانى ئۆپۆزسيۆن لە دژى خۆى لەژێر ئەو ئاڵايە كۆبكاتەوە.

سەرەڕاى ئەوەش، هەركات رەخنەى وڵاتانى دەرەكى بەرانبەر بەو هێرشە زياد بێت، ئەوە لەبەرژەوەندى سەركردايەتى توركيايە، كە سووردەبێت لەسەر خۆنمايشكردنى وەك هێزێكى سەربەخۆ لە رووسيا و رۆژئاوا.

چوارەم: ئەگەر ئەو ئۆپراسيۆنە سەركەوتوو بوو، ئەوە پلانى گێڕانەوەى ئاوارەكانى سووريا بە خواستى خۆيان بەهێز دەبێت، جگە لەوەش دەبێتە تۆماركردنى خاڵێكى تر لە سياسەتى ناوخۆيى،  ئەوەش لەكاتێدايە بێهيوايەكان بەرانبەر پەنابەران زيادى كردووە.

ئاشكرايە ئەمەريكا دژى هەر ئۆپراسيۆنێكى نوێى توركيايە لە باكوورى سووريا، لەسەرەتاى ئەم مانگە ئەنتۆنى بيلينكن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، "واشنتن پاڵپشتى لە پارێزگارى لە هێڵەكانى راگرتنى شەڕى ئێستا دەكات."ئەگەريش هەيە يەكێتى ئەوروپا هەمان هەڵوێستى هەبێت.

هاوئاهەنگى واشنتن لەگەڵ يەكينەكانى پاراستنى گەل لە باكوورى سووريا يەكێكە لە پرسە ئاڵۆزەكانى پەيوەندى دوولايەنەى توركيا و ئەمەريكا، بۆيە ئەگەر هەيە ئەو ئۆپراسيۆنە لەگەڵ بەرژەوەندييەكانى واشنتن بەريەك كەوێت، ئەوەش ببێتە زيادبوونى ناكۆكييە ديپلۆماسيەكانى نێوان توركيا و هاوپەيمانەكانى لە فرۆشتنى فڕۆكەى جەنگى ئەمەريكا بە توركيا و پەيوەندى لەگەڵ رووسيا و فراوانكردنى ناتۆ.

سەرەڕاى ئەوەش خواستى توركيا لە راكێشانى هاوكارى نێودەوڵەتى بۆ گێڕانەوەى ئاوارەكانى سووريا بۆ ناوچەكانى ژێر دەستى لە سووريا لاواز دەكات، ئەوەش كۆمەڵێك هۆكارى هەيە. 

ئۆپراسيۆنە يەك لەدواى يەكەكانى باكوورى سووريا نەچۆتە ژێر هيچ رێگەپێدانێكى نێودەوڵەتى، چەندين ئاماژە هەيە گۆڕانى ديمۆگرافى گەورە لەو ناوچانە روودەدات، چونكە زۆربەى ئەو پەنابەرە سووريانەى ئێستا لە توركيان عەرەبى سوننەن، بۆيە گواستنەوەيان بۆ باكوورى سووريا ئامانجێكى ستراتيژى توركيا دەپێكێت، كە لاوازكردنى دانيشتوانى كوردە لەو ناوچەيە، ئەوەش خواستێكى درێژمەوداى ئەنقەرەيە.

سەرەڕاى ئەوەش ئەو ناوچانەى سووريا كە لەژێر دەسەتى توركيايە نيشانەيە لەسەر بوونى بەردەوامى، چونكە پەيكەرى ئيدارى و ئاسايشى ناوخۆيى لەلايەن توركياوە بۆ دياريكراوە، توركيا خزمەتگوزارى وەك تەندروستى و نووسينگەى پۆستە و تەنانەت مامەڵەشيان بە ليرەى توركييە.

لە دووى ئەم مانگە رووسيا دژايەتى خۆى بەرانبەر ئەو ئۆپراسيۆنە راگەياند، وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە ئاماژەى بەوە كرد، "هيوادارين ئەنقەرە رێگە لەو كارانە بگرێت كە دەبێت تێكچوونى دۆخى سووريا."

مۆسكۆ جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، كە لە نيگەرانييەكانى توركيا بەرانبەر بەو هەڕەشانەى كە ناوچە سنوورييەكان رووبەڕووى ئاساييشى نەتەوەيى ئەو وڵاتە دەبێتەوە تێدەگەن.

سەرۆكايەتى توركيا لە راگەيێندراوێكدا ئاماژەى بەوە كرد، ئەو ئۆپراسيۆنەى لەلايەن ئەردۆغان پلانى بۆ داندراوە، لە كۆتايى مانگى رابردوو لەگەڵ سەرۆكى رووسيا گفتوگۆى لەسەر كراوە. بەڵام كۆشكى كرملين بەرانبەر ئەو بابەتە بێدەنگ بووە.

سەرەڕاى متمانەى ناوەندە فەرمييەكانى توركيا، بەڵام بڕوا ناكرێت رووسيا رێگە بدات ئەندامێكى ناتۆ لە سووريا دژ بە سياسەتەكانى سووريا هەنگاوبنێت، ئەوەش لەكاتێدايە رۆژئاوا لەدواى جەنگى ئۆكراينا بۆتە بەرەيەك، چونكە هەر شكستێك لە پارێزگارى بەرژەوەندييەكانى لەسەر ئاستى گشتى لە سووريا دەبێتە نيشانەى لاوازى. 

پەيوەندى نێوان ئەردۆغان و پۆتين بە پەيوەندييەكى ئاڵۆز دادەندرێت، لەو ساڵانەى رابردوو چەند رووداوى مەترسيدار لەنێوان سوپاى ئەو دوو وڵاتە لە ئاسمان و خاكى سووريا روويدا، بەڵام كەس گريمانەى ئەوەى نەكردووە لێكتێگەيشتنێكى شاراوە بەكردەيى لە نێوانيان هەيە، بەڵام ريسكى ئەمجارە بۆ ئەنقرە زۆر گەورەترە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین