پارتى و یەکێتى: هەردوولامان لەسەر کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبین کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان کۆبوونەوە، لەسەر دەستوور و هەڵبژاردنى پەرلەمانى کودرستان، لە ڕاگەیێندراوێکى هاوبەشدا دەڵێن: "کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن."

ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتى حوزەیران/2022) كۆبوونەوەیەکى هاوبەشی شاندی یەكێتی و پارتی لە هەولێر سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وەك دوو پرسی نیشتمانی بەڕێوە چوو.

لە ڕاگەیێندراوێکى هاوبەشدا سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوە، پارتى و یەکێتى ڕایانگەیاند، "پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەك دوو پرسی گرنگی نیشتمانی پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر و سازانی سەرجەم هێزە سیاسییەكانی كوردستانە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی گشتگیر."

 

دەقى راگەیاندراوی هاوبەشى پارتى و یەکێتى:

رۆژی 7ی حوزەیرانی 2022، كۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر سەبارەت بە گفتوگۆ لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وەك دوو پرسی نیشتمانی بەڕێوە چوو.

1ـ هەردوولا هاوڕابووین لەسەر پێویستی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە دەست بە ئامادەكاریی یاسایی بكرێت.

2ـ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەك دوو پرسی گرنگی نیشتمانی پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر و سازانی سەرجەم هێزە سیاسییەكانی كوردستانە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی گشتگیر.

3ـ بڕیار درا كۆبوونەوەكانی هەردوولا بەردەوامییان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین