سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: دەبێ پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان خۆیان خاوەنى بڕیارى خۆیان بن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (6/حوزەیران/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له به‌ردەوامیى هه‌وڵه‌كانیدا بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى بیروبۆچۆنى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان بۆ ئاماده‌سازى و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى پێكهاته‌كان و په‌رله‌مانتا‌ران و نوێنه‌رانیان، كۆبووه‌وه.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان بیروبۆچوونى خۆیان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاساى هه‌ڵبژاردن و پارێزگارى له مافه‌كانیان خسته ڕوو، هه‌روه‌ها "جه‌ختیان له گرنگیى ڕۆڵ و پشتگیریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى مافه‌كانیان و ڕێزگرتن له بیروبۆچوون و تێڕوانینان ده‌رباره‌ى ئه‌و پرسانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به مافه‌كانى ئه‌وانه‌وه هه‌یه."
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ مافه‌كانى پێكهاته‌كان دەربڕى و، "جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێكهاته‌كان ده‌بێ خۆیان خاوه‌نى بڕیارى خۆیان بن و بیروبۆچوون و بڕیاره‌كانیان ڕێزلێگیراو بن، هه‌روه‌ها دڵنیاى كردنه‌وه كه ڕێگه به هیچ هه‌وڵێك بۆ سنوورداركردنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان نادرێت به‌تایبه‌تى له پرسى هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌رایه‌تیكردنیاندا له په‌رله‌مان و دامه‌رزاوه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به پێچه‌وانه‌وە تا له توانادایه ده‌بێ گرنگیى زیاتر به مافه‌كانیان بدرێت."
نوێنەرانى لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان، "لاى خۆیانه‌وه سوپاس و پێزانینان بۆ هه‌ڵوێسته‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه و جه‌ختیان له ڕۆڵى به‌ڕێزیان له پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى گیانى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى له‌نێوان پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستاندا كرده‌وه و به گه‌ره‌نتیى پاراستنى مافه‌كانیان له قه‌ڵه‌م دا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment