پەرلەمانی کوردستان: دانیشتنە ئاساییەکان بەردەوام دەبن کوردستانی

نوچەنێت

لە نوسراوێکدا پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی ئەندامانی دەکات بۆ کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (5/حوزەیران/2022) سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت دەربارەی دانیشتنەکانی پەرلەمان رۆژی سێشەممە رایگەیاند: سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامانی کرد بۆ کۆبوونەوەی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بەرنامەی کارەکەی دیاری کردو رایگەیاند، کە پەیوەست دەبێت بۆ خوێندنەوەی دووەم ئەو پێشنیازە یاسایەی دێت، یەکێک لەو پێشنیازە یاسایە یاسای بەرکارکردن و هەمووارکردنەوەی یاسای گرتنی ماددەی قاچاغ و قەدەغەکراو بۆ ئاڵوگۆڕکردنی لە بازاڕە ناوخۆییەکان مەبەستی لەو کاڵانەیە، دووەم پێشنیازە یاسای جێبەجێ کردنی یاسایی چاودێری کردنی نەوجەوانان ژمارە (76) ساڵی (1983) لەسەر ئەو دووبڕگە دەبێت.

دەربارەی بەردەوامبونی دانیشتنەئاساییەکانی پەرلەمان سامان ئەحمەد گوتی: هەموو دانیشتنەکان بەردەوامی پێدەدرێت، و ئەو پێشنیازە یاسایانە لە قۆناغی ئامادەکردندایە و ئامادە دەکرێت دواتر دەخرێتە بەرنامەی کار، رێکارە پەیڕەوییەکان دەبڕێت دەچێتە دەستەی سەرۆکایەتی بڕیار دەدرێت بخرێتە بەرنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین