له‌سه‌ر لێبڕینى مووچه‌ داوایه‌ك به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌درێت کوردستان- عێراق

سیهام میران – نوچەنێت

بە مەبەستی کۆتاييهێنان بە لێبرِینی مووچەى فةرمانبةران 27 پەرلەمانتار دواکارییەك بە دةستةى سةرؤكايةتى پەرلەمان دەدەن و داوا دەکەن بةبرِیارێک حکومەت پابەند بکات بەوەی کۆتایی بە لێبرینی ٢١٪ مووچە بهێنێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە حەوتی تەمووز، پەرلەمانتارانی کوردستان داواکاریەکیيان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی بەرزکردۆتەوە، تێدا داوا دەکەن پەرلەمان برِیارێك دەربکات، بەهۆی لێبرینی ٢١٪ مووچەی فەرمانبەران نەهێڵێ.

لە دەقی داواكه‌ هاتووە: پاڵپشت بە بڕگەی‌ (چوارەم) لە ماددەی‌ (٤٨)ی‌ پەیڕەوی‌ ناوخۆی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان، بۆ تەواوکردنی‌ ئەنجامی‌ گفتوگۆکانی‌ دانیشتنی‌ ژمارە (١٦)ی‌ ڕۆژی‌ (٢٨ی‌ ٦ی‌ ٢٠٢١)، داوا لە بەرێزتان دەکەین، بڕگەیەک بۆ دانیشتنی‌ ژمارە (١٨)ی‌ رۆژی‌ پێنجشەممە (٨ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢١)، زیاد بکەن، بەمەبەستی‌ دەنگدان لەسەر بڕیاری‌ (بە نایاسایی‌ ناساندنی‌ لێبڕینی‌ مووچەو کۆتاییهێنان بە لێبڕینی‌ ٢١%ی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران‌و پابەندکردنی‌ حکومەت بە گەڕاندنەوەی‌ تەواوی‌ داهاتەکان بۆ خەزێنەی‌ گشتی و دابەشکردنی‌ مووچە بە پێی‌ یاساکان‌‌).

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین