لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەنگ لەسەر یاسای پاراستنی ئاو دەدرێت
لاڤین عومەر: نوچەنێت
ئەمڕۆپێنچشەممە(2/ حوزەیرانی/2022) محەمەد سەعدەدین ئیلخانی، ئەندامی پەرلەمان لە پەرلەمانی کوردستان، لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت باس لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەکات و دەڵێت"دانیشتنی پەرلەمان زۆر گرنگە، زۆر کێشەی هاوڵاتییان هەیە کە بە پەرلەمان تاوتوێ بکرێت،هەروەها پەرلەمان ئەرکی خۆیەتی کە چاودێری حکومەت بکات".
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان وەزیری تەندروستی بانگهێشکراوە، محەمەد سەعدەدین گوتی"لەسەر پرسی تەندروستی و گرفتەکانی تەندروستی نەخۆشخانەکان و دەرمان، بانگهێشتی
وەزیری تەندروستی کراوە، ئەندامانی لیژنەی تەندروستی راپۆرتێکیان ئامادە کردووەو چەند پرسیارێکیان دەبێت، داوا لە وەزیری تەندروستی دەکەن کە وەڵام بداتەوە".
هەروەها گوتیشی" لەم دانیشتنەش دەنگدان لەسەر یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی کوردستان دەدرێت، ئەمڕۆ یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو دەردەچێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment